ژمارەیەک دەوڵەت بڕیارێکی نوێی ئیسرائیل سەرکۆنە دەکەن

شەیری بکە لە:
ژمارەیەک دەوڵەت بڕیارێکی نوێی ئیسرائیل سەرکۆنە دەکەن

دوو سەربازی ئیسرائیلی لە بەردەم ژمارەیەک هاووڵاتی فەلەستینی وەستاون

ئاڤا نیوز

14 دەوڵەت، کە لە نێویاندا بەریتانیا و فەڕەنسا هەن، بڕیاری ئیسرائیل بۆ دروستکردنی 19 نیشتەجێگەی نوێ بۆ جووەکان لە کەناری ڕۆژئاوای داگیرکراو، سەرکۆنە دەکەن.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسا بەیاننامەیەکی هاوبەشی ئەو وڵاتانەی بڵاوکردەوە؛ تێیدا هاتووە کە ئەم جۆرە هەنگاوە تاکلایەنانە، نەک هەر پێشێلکردنی ئاشکرای یاسا نێودەوڵەتییەکانە، بەڵکو دەبێتە هۆی ناسەقامگیریی زیاتر لە ناوچەکە و لەناوبردنی دەرفەتەکانی چارەسەری دوو دەوڵەت. وڵاتەکان داوای ڕاگرتنی دەستبەجێی پڕۆژەکە دەکەن.

زانیاریی زیاتر: ئەو دەوڵەتانەی بەیاننامەکەیان واژۆ کردووە بریتین لە: (بەلجیکا، کەنەدا، دانیمارک، فەڕەنسا، ئەڵمانیا، ئیتاڵیا، ئایسلەندا، ئێرلەندا، ژاپۆن، ماڵتا، هۆڵەندا، نەرویج، ئیسپانیا و بەریتانیا).

ئەمەش بزانە: بەپێی یاسا نێودەوڵەتییەکان، تەواوی نیشتەجێگەکانی ئیسرائیل لەو ناوچانە بە "نایاسایی" دادەندرێن؛ چونکە لەسەر خاکی فەلەستینییەکان لە دوای ساڵی 1967ـەوە دروست کراون.

 

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ