نزیکەی 400 کۆچبەر لە کەناراوەکانی یۆنان ڕزگار کران

شەیری بکە لە:
نزیکەی 400 کۆچبەر لە کەناراوەکانی یۆنان ڕزگار کران

چەند پەنابەرێک لە کەناراوەکانی یۆنان؛ وێنەکە ئەرشیڤە

ئاڤا نیوز 

 

هێزەکانی پاسەوانی کەناراوەکانی یۆنان ڕایگەیاند، لە ئۆپەراسیۆنێکی بەرفراواندا توانیویانە نزیکەی 400 کۆچبەر لە نزیک دوورگەی کریت لە نوقمبوون ڕزگار بکەن.

 

چیرۆکی سەرەکی: کۆچبەرەکان بەمەبەستی گەیشتن بە ئەورووپا ڕوویان لە یۆنان کردبوو. لە دووری 35 میل لە دوورگەی گاڤدۆس، 365 کۆچبەر لە ناو بەلەمێکی ڕاوەماسیدا ڕزگارکران.

 

زانیاریی زیاتر: لەم پڕۆسەیەدا کەشتییەکی بارهەڵگری دانیمارکی و کۆپتەرێکی فریاگوزاری بەشدار بوون. 30 کۆچبەری دیکەش لەلایەن ئاژانسی (فرۆنتێکس)ی سەر بە یەکێتیی ئەورووپا ڕزگار کران و گوازرانەوە بۆ دوورگەی کریت. 

 

لەلایەکی دیکە: ڕۆژێک پێشتریش 39 کۆچبەری دیکە کە لەناو بەلەمێکی لاستیکدا بوون، لە باشووری کریت ڕزگار کران. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ