کۆریای باکوور لەسەر مادۆرۆ هاتە دەنگ: پێشێلکارییەکی مەترسیدارە بۆ جیهان

شەیری بکە لە:
کۆریای باکوور لەسەر مادۆرۆ هاتە دەنگ: پێشێلکارییەکی مەترسیدارە بۆ جیهان

نیکۆڵاس مادۆرۆ، سەرۆکی ڤەنزوێلا

ئاڤا نیوز


کۆریای باکوور سەرکۆنەی دەستگیرکردنی سەرۆکی ڤەنزوێلا دەکات لەلایەن ئەمریکا و بە "پێشێلکارییەکی مەترسیداریی سەروەری" ناوی دەبات.

چیرۆکی سەرەکی: دەستگیرکردنی نیکۆڵاس مادۆرۆ، سەرۆکی ڤەنزوێلا لەلایەن ئەمریکا کاردانەوەی تووندی ژمارەیەک وڵاتی لێ کەوتۆتەوە، لەوانە چین، ڕووسیا، بەڕازیل، ئێران و.. هیتد، کۆریای باکووریش بەتوندی سەرکۆنەی دەکات و بە کارێکی "هەژموونخوازانە" وەسفی دەکات.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئاژانسی هەواڵی فەرمی کۆریای باکوور ڕاگەیێنراوێکی بە ناوی گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوە بڵاو کردووەتەوە،  تێیدا هاتووە: "ئەم دەستگیرکردنە وەک دەستوەردانێکی ڕاستەوخۆ لە کاروباری وڵاتێکی خاوەن سەروەری دەبینرێت، سەلمێنەری سروشتی ڕاستەقینەی ئەمریکایە و نموونەیەکی دیکەیە  بۆ دووپاتکردنەوەی سروشتی شەڕانگێز و دڕندانەی  ئەمریکا".

باکگراوند: دوای 12 ساڵ ناکۆکی و چەند مانگێک لە هەڕەشە و گرژیی تووندی نێوان ئەمریکا و ڤەنزوێلا،  ڕۆژی شەممە 3-1-2026، ئەمریکا هێرشی کردە سەر ڤەنزوێلا و نیکۆلاس مادۆرۆ، سەرۆکی وڵاتەکە و هاوسەرەکەی لە ئۆپەراسیۆنێکی تایبەت دەستگیر کرد، ئێستا براونەتە نیویۆرک و بڕیارە "بەتۆمەتی هەناردەکردنی ماددەی هۆشبەر و چەک" بۆ ئەو وڵاتە دادگایی بکرێن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ