دوو ڕۆژنامەی ئەمریکی ئاگاداری پلانی دەستگیرکردنی مادورۆ بوون

شەیری بکە لە:
دوو ڕۆژنامەی ئەمریکی ئاگاداری پلانی دەستگیرکردنی مادورۆ بوون

دیمەنی دەستگیرکردنی نیکۆلاس مادورۆ،سەرۆکی ڤەنزوێلا

ئاڤا نیوز


هەردوو ڕۆژنامەی بەناوبانگی ئەمریکی "نیویۆرک تایمز" و "واشنتن پۆست" پێشوەختە زانیارییان هەبووە لەسەر ئەوەی ئەمریکا بە نیازی ئەنجامدانی هێرشێکی سەربازیی نهێنییە بۆ سەر ڤەنزوێلا، بەڵام بڵاوکردنەوەی هەواڵەکەیان دواخستووە.

 

زانیاریی بەدەستهاتوو: بەپێی گوتەی دوو سەرچاوە کە ئاگاداری پەیوەندییەکانی نێوان ئیدارەی ئەمریکا و ئەم دەزگا میدیاییانەن، بە میدیای وڵاتەکەیان ڕاگەیاندووە: بڵاونەکردنەوەی هەواڵەکە لەبەر پاراستنی گیانی سەربازانی ئەمریکا بووە و هەروەها بۆ ئەوە بووە تاوەکوو هێرشەکە دووچاری مەترسی نەبێتەوە.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: بڕیاری "نیویۆرک تایمز" و "واشنتن پۆست" بۆ پاراستنی نهێنییەکانی دەوڵەت، وەک پابەندییەک بە نەریتە مێژووییەکانی ڕۆژنامەگەریی ئەمریکی دادەنرێت.

 

ئەم هەماهەنگییەش لە کاتێکدایە کە ئێستا پەیوەندییەکانی نێوان دۆناڵد ترەمپی، سەرۆکی ئەمریکا و میدیا گەورەکان لەوپەڕی گرژیدایە، بەڵام میدیاکان لەبەر بەرژەوەندیی وڵات زانیارییەکەیان لای خۆیان پاراستووە و نەیاندرکاندووە، چونکە بابەتەکە پەیوەندی بە پرسە هەستیارەکانی ئاسایشی نیشتمانییەوە هەبووە.

 

باکگراوند: دوای 12 ساڵ ناکۆکی و چەند مانگێک لە هەڕەشە و گرژیی تووندی نێوان ئەمریکا و ڤەنزوێلا،  ڕۆژی شەممە 3-1-2026، ئەمریکا هێرشی کردە سەر ڤەنزوێلا و نیکۆلاس مادۆرۆ، سەرۆکی وڵاتەکە و هاوسەرەکەی لە ئۆپەراسیۆنێکی تایبەت دەستگیر کرد، ئێستا براونەتە نیویۆرک و بڕیارە "بەتۆمەتی هەناردەکردنی ماددەی هۆشبەر و چەک" بۆ ئەو وڵاتە دادگایی بکرێن.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ