ئاڤای خەڵک؛ بەهۆی ڕووخانی پردێک لە سنووری چەمچەماڵ هاتووچۆی 10 گوند پەکی کەوتووە
- هەواڵ
- 8 کانوونی دووەم
ئاڤا نیوز
بەهۆی لافاوەکانی ئەم دواییەی چەمچەماڵ، شۆڕش و تەکیە، پردی "چەمی زەرزی" لە ناوچەی چەمی ڕێزان بەتەواوی ڕووخاوە؛ ئەمەش بووەتە هۆی پچڕانی ڕێگەی سەرەکیی زیاتر لە 10 گوند و پەککەوتنی هاتووچۆی هاونیشتمانییان.
چیرۆکی سەرەکی: ئەم پردە تەنیا ڕێگەی گوندەکان نییە، بەڵکو یەکێکە لە پردە ستراتیژییەکانی پارێزگای سلێمانی کە هەریەک لە (چەمچەماڵ، شۆڕش، تەکیە و بازیان) بە قەزای دووکان و ناوچەکانی (سوورداش، ڕانیە و قەڵادزێ) دەبەستێتەوە، ئەمەش گرفتی گەورەی بۆ هاتووچۆی ژمارەیەکی زۆر لە هاونیشتمانیان دروست کردووە.
بەدواداچوونی ئاڤا: ڕێبوار هادی، دانیشتووی یەکێک لە گوندەکانی ناوچەکەیە، ئەو بەهۆی ڕووخانی پردەکەوە وازی لە کارەکەی هێناوە؛ ئێستا ڕۆژانە منداڵانی گوندەکەی خۆی و دەوروبەر کۆ دەکاتەوە و بەپێ دەیانباتە ئەو دیوی پردە ڕووخاوەکە تاوەکو بگەنە قوتابخانەکەیان لە چەمی ڕێزان، لەوێش چاوەڕێیان دەکات تاوەکو دەوام تەواو دەکەن و دەیانگەڕێنێتەوە.
زانیاریی زیاتر: هاونیشتمانییان پردێکی سەرەتایییان لە دار و بەرد دروست کردووە کە تەنیا بۆ پیادە دەبێت، ئێستا خەڵکی ناوچەکە بڕی 4,700 دۆلار (47 وەرەقە)یان کۆکردووەتەوە بۆ چاککردنەوەی پردەکە، بەڵام بەهۆی نەبوونی ئامێری قورس و کەلوپەلی پێویست، نەیانتوانیوە کارەکە تەواو بکەن.
لێدوانی فەرمی: دەرباز قادر، بەڕێوەبەری ناحیەی سوورداش بە ئاڤای ڕاگەیاند: "لە هەوڵی جیددیداین سەرەتا پردێکی جێگرەوە دروست بکەین تاوەکو ژیان ئاسایی بێتەوە، دواتریش بە زووترین کات پردێکی نوێ بە کوالێتیی بەرز بنیات دەنێین."
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 4 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرەکەی پاكستان بۆ نزیکەی 50 کەس بەرز بووەوە





