ئاڤای خەڵک؛ سێ ساڵە پڕۆژەی ئاوی سێ گوند تەواو نەکراوە و مەترسیی چۆڵبوونیان لەسەرە
- کوردستان
- 8 کانوونی دووەم
ئاڤا نیوز
دانیشتووانی گوندەکانی (ئۆمەراوە، ڕەزان و گوێزان) لە ناحیەی گەڵاڵە، ماوەی سێ ساڵە چاوەڕوانی تەواوکردنی پڕۆژەی ئاوی گوندەکانیان دەکەن؛ بەهۆی کەمئاوییەوە دۆخی ژیانیان قورس بووە.
چیرۆکی سەرەکی: ئەو سێ گوندەی سنووری قەزای چۆمان پڕۆژەی ئاویان بۆ دەرچووە، بەڵام هەمووی دراوە بە یەک بەڵێندەر، ماوەی سێ ساڵە پڕۆژەکان دەستیان پێ کراوە و تاوەکو ئێستا تەواو نەکراون، دانیشتووانی ناوچەکە دەڵێن ئەگەر ئاویان بۆ دابین نەکرێت، ناچار دەبن گوندەکان چۆڵ بکەن.
بەدواداچوونی ئاڤا: سەعدی حەسەن، دانیشتووی گوندی ئۆمەراوە بە ئاڤای ڕاگەیاند، تەنیا لە گوندەکەی ئەوان بەهۆی کەمئاوییەوە 15 ماڵ گوندیان چۆڵ کردووە و ئێستا تەنیا 37 ماڵ ماونەتەوە. دەشڵێت: "پڕۆژەکەمان نزیکەی تەواو بووە و تەنیا کردنەوەی قوفڵەکەی ماوە، نازانین بۆچی ڕایانگرتووە."
لێدوانی فەرمی: محەممەد مەحموود، بەڕێوەبەری ناحیەی گەڵاڵە بە ئاڤای ڕاگەیاند: پڕۆژەکان 60%ی کارەکانیان تەواو بووە و بەهۆی نەبوونی پارەوە ڕاوەستاون، نووسراو بۆ ئیدارەی سۆران کراوە و خۆشبەختانە پارەکە کراوە بە چەک، تەنیا خەرجکردنی ماوە تاوەکو بەڵێندەرەکە دەستبەکار بێتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 28 خولەک لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- بزنس
- 56 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 36 خولەک لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرەکەی پاكستان بۆ نزیکەی 50 کەس بەرز بووەوە





