موقتەدا سەدر لە خودا دەپاڕێتەوە برا کورد و تەواوی پێکهاتەکان لە سووریا بپارێزێت

شەیری بکە لە:
موقتەدا سەدر لە خودا دەپاڕێتەوە برا کورد و تەواوی پێکهاتەکان لە سووریا بپارێزێت

موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی سەدر

ئاڤا نیوز

 

موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی سەدر پەیامێكی بڵاوكردەوە كە تیایدا داوا لە خودا دەكات سەرجەم پێكهاتەكانی سووریا، وەكو كورد، كریستیان، سوننە، دروز، شیعە و پێكهاتەكانی دیكە لە ئاگری شەڕ بپارێزێت.

 

وێنە گەورەكە: ئەمڕۆ سێیەم ڕۆژی هێرشی چەكدارانی سەر بە سوپای سووریایە بۆ گەڕەكە كوردییەکان لە شاری حەلەب، بە هۆیەوە دەیان هەزار كەس ئاوارە بوون، جگە لەوەی ژمارەیەكی زۆر خەڵكی مەدەنی شەهید و بریندار بوون، بەڵام وڵاتانی دونیا هیچ هەڵوێستێكی كردەییان نەبووە بۆ ڕاگرتنی ئەو دەستدرێژییانە.

 

لێدوانی فەرمی: موقتەدا سەدر، لە ئەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس، نوسیویەتی: بەناوی خودا، خودایە سووریا بپارێزە، خودایە گەلەكەمان بە هەموو پێكهاتەكانیەوە بپارێزە: سوننەكان، شیعەكان، درووزەكان، كوردەكان، مەسیحییەكان و هەموو پێكهاتە لە هەموو جەنگ و توندوتیژی و ئازار چەشتنێك، بۆ خاتری محەممەد (د.خ) و یاوەرانی.

 

زانیاری زیاتر: لە عێراقدا جگە لە موقتەدا سەدر، چەند بەرپرسێكی باڵای وەكو د. فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوە و حكومەتی عێراق، كە داوای چارەسەركردنی ناكۆكییەكانیان كردبوو بە ئاشتیانە، زۆر كەمن ئەو بەرپرس و كەسایەتییانەی هاوسۆزیی خۆیان بۆ خەڵكی كوردستان دەرببڕن.

 

لەلایەكی دیكەوە: پەیامەكەی موقتەدا سەدر بۆ هاوسۆزی كورد لە سوریا لەكاتێكدایە كە دۆخی مرۆیی لە ناو شێخ مەقسوود و ئەشرەفییە گەیشتووەتە ئاستێكی مەترسیدار؛ كارەبا بە تەواوی بڕاوە و ڕێگری لە چوونە ژوورەوەی خۆراك، دەرمان و سووتەمەنی دەكرێت. لە بەرامبەریشدا، میدیای فەرمیی سووریا (سانا) باس لە گەیاندنی دەیان بریندار بۆ نەخۆشخانەكانی حەلەب و عەفرین دەكات بەهۆی بۆردومانەوە.

 

باكگراوند: گەڕەكەكانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفییە لە حەلەب، ماوەیەكی زۆرە لەژێر گەمارۆ و فشاری بەردەوامی هێزەكانی سەر بە حكومەتی سووریادان. لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، هێرشەكان بە تانك و زرێپۆش چڕتر بوونەتەوە، بەڵام بەرەی بەرگریی ناوخۆیی ئاماژە بەوە دەدەن كە ئامادەن بۆ شەڕێكی درێژخایەن و هیچ پلانێكیان بۆ كشانەوە بەرەو ناوچەكانی دیكە نییە.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ