سوپای عەرەبی سووریا نەخشەی نەخۆشخانەیەک بڵاو دەکاتەوە وەک ناوچەی بە ئامانجگیراو

شەیری بکە لە:
سوپای عەرەبی سووریا نەخشەی نەخۆشخانەیەک بڵاو دەکاتەوە وەک ناوچەی بە ئامانجگیراو

دیمەنی نەخشەکە. گرافیک؛ ئاڤا میدیا

ئاڤا نیوز

بەرپرسی ڕاگەیاندنی هێزەکانی هەسەدە ڕایگەیاند، بڵاوکردنەوەی نەخشەیەکی نوێ لەلایەن "وەزارەتی بەرگری" حکومەتی دیمەشق، کە تێیدا نەخۆشخانەی "خالید فەجر" وەک ئامانجی بۆردومانکراو دیاریکراوە، بەڵگەیەکی ئاشکرای تاوانی جەنگە.

بڵاوکراوەی فەرمی: فەرهاد شامی، بەرپرسی ڕاگەیاندنی هێزەکانی هەسەدە، لە هەژماری خۆی لەسەر تۆڕی ئێکس بڵاویکردەوە: "دیاریکردنی ناوەندێکی پزیشکی لەسەر نەخشەی هێرشەکان، بەڵگەیە لەسەر بوونی مەیلی پێشوەختە بۆ ئەنجامدانی تاوان و پێشێلکردنی یاسا مرۆییە نێودەوڵەتییەکان.

فەرهاد شامی ئەوەشی ڕاگەیاندووە، ئەم نەخشەیە خۆی لە خۆیدا  ئاماژەی ئەوەیە دەبێت حکومەتی سووریا بەرپرسیارێتی تەواوی هەر زیانێک کە بەر هاووڵاتیانی سڤیل و ژێرخانە تەندروستییەکان دەکەوێت بگرێتە ئەستۆ. هەروەها ئەم هەنگاوە وەک "بەڵگەیەکی یاسایی ئاشکرایە" خراوەتە بەردەم ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان وەک ئاماژەیەک بۆ ئامادەکاریی ئەنجامدانی کۆمەڵکوژی.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە دوێنێوە چوار جار نەخۆشخانەکە لەلایەن چەکدارەکانی سوپای عەرەبی سووریا بۆردوومان کراوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ