خواردن و هاوكاریی تەندروستی بە ئاوارەكانی گەڕەکە کوردییەکانی حەلەب گەیێنرا
- هەواڵ
- 9 کانوونی دووەم
دیمەنی دابەشکردنی هاوکارییەکان
ئاڤا نیوز
تيمەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە نووسینگەی عەفرین، خواردن و هاوکاری سەرەتایی و خزمەتگوزاریی تەندروستی پێشکەش بە دانیشتووانی ئاوارەبووی ئەشرەفیە و شێخ مەقسوود كرد كە ئێستا ڕوویان لە عەفرین كردووە.
وێنە گەورەکە: پەرەسەندنی گرژییەکانی حەلەب لە چوار ڕۆژی ڕابردوودا، ناوچەکەی بەرەو "کارەساتێکی مرۆیی" بردووە. تێکەڵبوونی شەڕی تانک و بۆردوومان لەگەڵ سەرمای زستانی ناوچەکە، ژیانی هەزاران ژن و منداڵی خستووەتە مەترسییەوە.
عەفرین ئێستا وەک "پەناگەی سەرەکی" بۆ ئاوارەی گەڕەکە کوردییەکان دەبینرێت و نووسینگەی عەفرینی دەزگای خێرخوازیی بارزانی هەڵمەتێكی فراوانی كۆمەككردنی ئاوارەكانی گەڕەكە كوردنشینەكانی حەلەبی دەستپێكردووە كە ڕوویان لەو ناوچەیە كردووە.
لێدوانی فەرمی: مووسا ئەحمەد، سەرۆکی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە ئاڤای ڕاگەیاند: لە ئەمڕۆ هەینییەوە دەست دەکەین بە دابەشکردنی خواردنی گەرم و ئامادە بەسەر ئاوارەکانی ئەشرەفییە و شێخ مەقسوود. هاوكات تیمە تەندروستییەکانمان ڕاسپێردراون بۆ چاودێریکردنی دۆخی تەندروستیی ئاوارەکان، چونکە سەرما و سۆڵە دۆخەکەی دژوارتر کردووە.
چی ڕوودەدات: بەپێی ئامارە نافەرمییەكان نزیكەی 30 هەزار خانەوادەی گەڕەكە كوردنشینەكانی حەلەب، ئاوارەی عەفرین بوونە، ئێستا دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەستیكردووە بە هاوكاریكردنیان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 47 خولەک لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 55 خولەک لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرەکەی پاكستان بۆ نزیکەی 50 کەس بەرز بووەوە






