بەشێکی نەخۆشخانەی خالید فەجر بەھۆی بۆردوومانەوە ئاگری گرتووە

شەیری بکە لە:
بەشێکی نەخۆشخانەی خالید فەجر بەھۆی بۆردوومانەوە ئاگری گرتووە

دیمەنی سووتانی نەخۆشخانەی خالید فەجر

ئاڤا نیوز

بەهۆی بۆردوومانەکانی سوپای عەرەبی سووریا بۆسەر نەخۆشخانەی خالید فەجر، ژمارەیەک کارمەند شەهید و بریندار بوون، بەشێکی نەخۆشخانەکە ئاگری گرتووە.

لێدوانی فەرمی: وڵات مەعمۆ، ئەندامی تیمی پزیشکی لە نەخۆشخانەی خالید فەجر بە ئاڤای وت: بەھۆی بۆردوومانەوە چەند کارمەندێکی نەخۆشخانە شەھید بوون و 10 کەسی دیکەش بریندارن.

لەلایەکی دیکەوە: بەهۆی بۆردوومانەکە، ژمارەیەکی زۆر بریندار گیریان خواردووە و پێداویستی پزیشکییان پێ ناگات.

ئەوەی پیویستە بیزانیت: لە دوێنێوە لەلایەن چەکدارەکانی سوپای عەرەبی سووریا نزیکەی شەش جار نەخۆشخانەی خالید فەجر بۆردوومان کراوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ