سەرۆكی مانگی سووری كوردی: ڕێگری لە گەیاندنی هاوكاریی تەندروستی بۆ نەخۆشخانەكانی ئەشرەفییە دەكرێت
- کوردستان
- 9 کانوونی دووەم

دیمەنی هاوکاری تیمەکانی مانگی سووری کوردی
ئاڤا نیوز
بەهۆی بەردەوامی بۆردوومانی سوپای عەرەبی سووریا بۆسەر گەڕەكەكانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفییە، تیمە تەندروستییەكانی مانگی سووری كوردی ناتوانن بگەنە نەخۆشخانەكانی ئەو ناوچەیە، ئەوەش لەكاتێكدایە ژمارەیەكی زۆری بریندار لەنێو هەردوو نەخۆشخانەی خالید فەجر و سوان لە ئەشرەفییە گیریانخواردووە و خزمەتگوزاریی تەندروستی وەستاوە.
چیرۆکی سەرەکی: ئێوارەی ئەمڕۆ هێزەکانی سوپای عەرەبی سووریا بۆردوومانی نەخۆشخانەی خالید فەجریان کرد، بەهۆیەوە بەشێکی نەخۆشخانەکە ئاگری گرت و ژمارەیەک کارمەند شەهید و بریندار بوون.
لێدوانی فەرمی: د. دڵگەش عیسا، سەرۆكی مانگی سووری كوردی تایبەت بە ئاڤا ڕایگەیاند، دۆخێكی كارەساتبار باڵی بەسەر هەردوو گەڕەكی شێخ مەقسوود و ئەشرەفییە كێشاوە، خزمەتگوزاریی تەندروستیش لە نەخۆشخانەكانی ئەشرەفییە وەستاوە.
سەرۆكی مانگی سووری كورد وتیشی، بەهۆی بەردەوامی بۆردوومانكردن ژمارەیەكی زۆری بریندار لە هەردوو نەخۆشخانەی خالید فەجر و سوان بەبێ دەرمان و پێداویستی پزیشكی گیریانخواردووە و تیمەكانمان ناتوانن بە نەخۆشخانەكان بگەن، ئەوەش لەكاتێكدا دۆخی بەشێك لە بریندارەكان نالەبارە و پێویستییان بە دەرمان و بەدەنگەوەهاتنی خێرا هەیە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 47 خولەک لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 55 خولەک لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرەکەی پاكستان بۆ نزیکەی 50 کەس بەرز بووەوە






