یەکێتی ئەوروپا بۆ ئاڤا: نیگەرانین لە دۆخی حەلەب و داوای پاراستنی مەدەنییەکان دەکەین

شەیری بکە لە:
یەکێتی ئەوروپا بۆ ئاڤا: نیگەرانین لە دۆخی حەلەب و داوای پاراستنی مەدەنییەکان دەکەین

ئاڤا نیوز

یەکێتی ئەوروپا بە نیگەرانییەکی زۆرەوە چاودێری پەرەسەندنە سەربازییەکانی ناو شاری حەلەب و دەوروبەری دەکات، بەتایبەتی ئەو هەواڵانەی کە باس لە قوربانی لە ڕیزەکانی هاووڵاتیانی مەدەنی دەکەن.

چیرۆکی سەرەکی: ماوەی چوار ڕۆژە شەڕ و پێکدادان لەنێوان هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و سوپای عەرەبی سووریا لە گەڕەکە کوردییەکانی حەلەب بەردەوامە، بەهۆیەوە تا ئێستا ژمارەیەک لە هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و هاووڵاتی سڤیل و شەهید و بریندار بوون.

لێدوانی فەرمی: ئەنوەر عەنونی، وتەبێژی یەکێتی ئەوروپا بە ئاڤای ڕاگەیاند: داوا لە سەرجەم لایەنە ناکۆکەکان دەکەین دان بەخۆیاندا بگرن و پابەندبن بە پاراستنی گیانی هاووڵاتیانی سڤیل. جەختی لەوە کردەوە پێویستە پەنا بۆ چارەسەری دیپلۆماسی و ئاشتییانە ببرێت، بە جۆرێک کە گونجاو بێت لەگەڵ ئەو ڕێککەوتنەی کە لە 10ـی ئاداری 2025 ـدا واژۆ کراوە.

زانیاریی زیاتر: ئەنوەر عەنونی ئاماژەی بەوەشکرد، بەدیهێنانی سەقامگیری لە سەرانسەری خاکی سووریادا، مەرجێکی بنەڕەتی و سەرەکییە بۆ دەستەبەرکردنی پرۆسەی گواستنەوەی سیاسیی بەردەوام و گشتگیر، کە بتوانێت داواکاری و خواستەکانی هەموو پێکهاتەکانی گەلی سووریا بەدی بهێنێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ