سوپای عەرەبی سووریا دەڵێت شێخ مەقسوود گیراوە و ئاسایشی ناوخۆ ڕەتی دەکاتەوە
- هەواڵ
- 10 کانوونی دووەم

سوپای عەرەبی سووریا: کێوماڵکردنی گەڕەکی شێخ مەقسوودمان دەستپێکردووە
ئاڤا نیوز
سوپای سووریا ئەمڕۆ شەممە ڕایگەیاند، کە کێوماڵکردنی گەڕەکی شێخ مەقسوودی لە شاری حەلەب بەتەواوی کۆتایی پێهێناوە، ئەوەش بە واتای ئەوە دێت کە توانیویانە بەتەواوی ئە گەڕەکە کوردییە داگیربکەن.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: سوپای عەرەبی سووریا لە ڕاگەیێنراوێکدا: داوای لە دانیشتووانی گەڕەکی شێخ مەقسوود کردووە لە ماڵەکانیاندا بمێننەوە، چونکە هەندێک لە ئەندامانی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) و پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لەناو هەندێک ناوچەی ئەو گەڕەکەدا خۆیان شاردووەتەوە.
زانیاری زیاتر: هاوکات لەگەڵ ئەم ڕاگەیاندنەی سوپا، میدیاکانی سووریا ئاماژە بەوە دەکەن کە دەنگی تەقە و تەقینەوە لە ناو گەڕەکی شێخ مەقسوود بیستراوە.
لەلایەکی دیکەوە: لەبەرامبەردا هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی ئەو دوو گەڕەکە، ئەو هەواڵانەیان ڕەتکردەوە کە باس لە ڕادەستکردنی گەڕەکەکە بە سوپا دەکەن، ئاماژەیان بەوە کرد کە سەرەڕای هەبوونی لێکتێگەیشتنی سیاسی بۆ کۆتاییهێنان بەو گرژییانە لەپێناو پاراستنی گیانی خەڵکی سڤیل، بەڵام هێشتا دۆخەکە لەسەر زەوی بەو شێوەیە نییە کە گرووپە چەکدارەکانی دیمەشق باسی لێوەدەکەن.
دەرەنجامەکان: لەبەرامبەردا، ئاسایشی ناوخۆی حەلەب دەڵێت، بەپێی ئامارە سەرەتاییەکان تائێستا زیاتر لە 25 هاووڵاتی سڤیل شەهیدبوون و زیاتر لە 130 کەسی دیکە برینداربوون، کە زۆربەیان ژن و منداڵ و بەساڵاچوون و ژمارەی ئاوارەکانی ئەو دوو گەڕەکەش هێشتا سەرژمێر نەکراون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 47 خولەک لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 55 خولەک لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرەکەی پاكستان بۆ نزیکەی 50 کەس بەرز بووەوە





