ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لەبارەی داهاتە نانەوتییەکان کۆدەبێتەوە

شەیری بکە لە:
ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لەبارەی داهاتە نانەوتییەکان کۆدەبێتەوە

کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق

ئاڤا نیوز

ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، ئەمڕۆ شەممە (10-1-2026) کۆبوونەوەیەکی تایبەت بۆ تاوتوێکردنی میکانیزمە نوێیەکان لەپێناو زیادکردنی داهاتە نانەوتییەکان و ڕێکخستنەوەی سەرچاوە داراییەکانی وڵات ئەنجام دەدات.

بۆچی گرنگە: بەپێی پلانی بودجەی سێ ساڵە، دەبوو داهاتی نانەوتیی عێراق بگاتە 20%، بەڵام ئامارەکان دەریدەخەن تاوەکو کۆتایی ساڵی 2025 تەنیا 10%ـی ئەو ئامانجە پێکراوە. ئەم شکستە لە هەمەجۆرکردنی سەرچاوەکانی داهات، حکومەت ڕووبەڕووی تەنگژەی دارایی دەکاتەوە ئەگەر نرخی نەوت لە خوار 70 دۆلار بمێنێتەوە.

چیرۆکی سەرەکی: بەپێی بڵاوکراوەی فەرمیی پەرلەمان، ئەمڕۆ شەممە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بانگێشتی پەرلەمانتاران دەکات بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەکی تایبەت سەبارەت بە داهاتە نانەوتییەکانی وڵات. کە بڕیارە تاوتوێ چەند تەوەرێک بکرێت لەوانە؛ دۆزینەوەی ڕێگەی نوێ بۆ کۆکردنەوەی داهاتە ناوخۆییەکان، پڕکردنەوەی ئەو کورتهێنانە داراییەی بەهۆی دابەزینی داهاتی نەوتەوە دروست بووە، بنیاتنانی ژێرخانێکی دارایی کە پشت بە بەرهەمهێنانی ناوخۆیی و باج ببەستێت.

زانیاریی زیاتر: چاوەڕوان دەکرێت لەم دانیشتنەدا، پەرلەمان داوا لە وەزارەتی دارایی بکات ڕاپۆرتێکی ورد لەسەر ئاستی داهاتە نانەوتییەکانی ساڵی ڕابردوو پێشکەش بکات.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ