ئیلهام ئەحمەد: نەخۆشخانەی خالید فەجر" بە ئەنقەست بۆردوومان دەکرێت

شەیری بکە لە:
ئیلهام ئەحمەد: نەخۆشخانەی خالید فەجر" بە ئەنقەست بۆردوومان دەکرێت

ئاڤا نیوز

ئیلهام ئەحمەد، بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بانگەوازێکی "بەپەلە و مرۆیی" ئاراستەی نەتەوە یەکگرتووەکان کرد؛ هۆشداری دەدات لەوەی سوپای سووریا بە ئەنقەست نەخۆشخانەی "خالید فەجر" لە حەلەب بۆردومان دەکات کە سەدان برینداری تێدایە.

وێنە گەورەکە: ماوەی پێنج ڕۆژە شەڕ و ڕووبەڕووبوونەوە لە هەردوو گەڕەکی کوردنشینی شێخ مەقسوود و ئەشرەفییە لە حەلەب بەردەوام، سوپای عەرەبی سووریا بە چەندین چەکی قورس بەردوامە لە بۆردومانی ئەو دوو ناوچەیە، بەڵام بەهۆی ڕووبەڕووبوونەوە و بەرگری ‌ئاسایشی ناوخۆی حەلەب تاوەکو ئێستا نەتوانراوە شێخ مەقسوود بە تەواوی کۆنترۆڵ بکرێت. 

ڕاگەیێنراوی فەرمی
: ئیلهام ئەحمەد لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ڕایگەیاند: "داوا لە ڕێکخراوەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکەین دەستبەجێ دەستێوەردان بکەن بۆ دەربازکردنی بریندارەکان و ڕێگری لە ئەنجامدانی کۆمەڵکوژی بکەن. حکومەتی دیمەشق بە تەواوی بەرپرسیارە لە پاراستنی گیانی ئەو کەسانەی لە ناو نەخۆشخانەکەدان."

ئەوەی پێویستە بیزانیت: چەکدارانی ئاسایشی ناوخۆی سووریا بەردوامن لە شەڕی کۆڵان بە کۆڵان لە شێخ مەقسوود، سوپای سووریاش بە مەبەست هەموو ناوەندە مرۆییەکان بۆردوومان دەکات بۆ دروستکردنی فشار لەسەر ئەو شەڕڤانانە تاوەکو ئەو دوو گەڕەکە بە تەواوی چۆڵ بکەن. 


زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ