مریشکی زیندوو لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان هەرزان دەبێت

شەیری بکە لە:
مریشکی زیندوو لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان هەرزان دەبێت

مریشکی سپی زیندوو لە یەکێک لە کێڵگە پەلەوەرییەکان

ئاڤا نیوز

نرخی مریشکی زیندوو لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بە شێوەیەکی بەرچاو ڕووی لە دابەزین کردووە؛ تەنیا لە ماوەی 24 کاتژمێردا بۆ هەر کیلۆگرامێک 500 دینار لە نرخەکەی کەوتووە و پێشبینی دەکرێت ئەم هەفتەیە زیاتریش دابەزێت.

وێنە گەورەکە: دابەزینی نرخەکە تەنیا پەیوەندی بە زۆریی بەرهەمەوە نییە، بەڵکو دەرەنجامی ڕاستەوخۆی ڕێگرییەکانی حکومەتی فیدراڵییە بۆ گواستنەوەی مریشکی کێڵگە پەلەوەرییەکانی هەرێمی کوردستان بەرەو پارێزگاکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق. ئەمەش بووەتە هۆی دروستبوونی "زیادەی بەرهەم" لە ناو بازاڕەکانی هەرێم و شکانی نرخەکان بە قازانجی کڕیار.

زانیاریی زیاتر: 
ڕۆژی هەینی: یەک کیلۆ مریشک بە 3,000 دینار بوو. ئەمڕۆ شەممە: نرخەکەی بۆ 2,500 دینار دابەزی، چاوەڕوان دەکرێت نرخەکە بۆ خوار 2,500 دیناریش بشکێت.

لێدوانی فەرمی:
فیراس سدیق، بەڕێوەبەری سامانی ئاژەڵ لە وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان بە ئاڤای ڕاگەیاند: "سەرقاڵی ڕێککەوتنین لەگەڵ حکومەتی عێراق تاوەکو مریشک بەبێ کێشە لە بازگەکان دەرباز ببێت؛ ئەم هەنگاوە هاوسەنگیی نرخ دەپارێزێت و ڕێگە دەدات ئەو بەرهەمە زیادەی لە ناوخۆدا هەیە، ڕەوانەی پارێزگاکانی دیکەی عێراق بکرێت."

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ