سەرۆکی کۆڵۆمبیا دەیەوێت پێش "کارەسات" لەگەڵ ترەمپ ڕێکبکەوێت

شەیری بکە لە:
سەرۆکی کۆڵۆمبیا دەیەوێت پێش "کارەسات" لەگەڵ ترەمپ ڕێکبکەوێت

گۆستاڤۆ پێترۆ، سەرۆکی کۆڵۆمبیا

ئاڤا نیوز

گۆستاڤۆ پێترۆ، سەرۆکی کۆڵۆمبیا، دوای بینینی چارەنووسی نیکۆلاس مادۆرۆ، بڕیاری دا بە گەشتێکی بەپەلە بچێتە واشنتن و لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ کۆببێتەوە؛ ئامانجی سەرەکیی گەشتەکە وەستاندنی ئەو گرژییانەیە کە مەترسیی شەڕی لە ئەمریکای لاتین دروست کردووە.

وێنە گەورەکە: ئۆپراسیۆنی 3ی کانوونی دووەم لە ڤەنزوێلا و دەستگیرکردنی مادۆرۆ، هاوکێشە سیاسییەکانی ئەمریکای باشووری گۆڕی. پێترۆ کە پێشتر بە زمانێکی تووند ڕەخنەی لە واشنتن دەگرت، ئێستا وەک "دیپلۆماتکارێکی ئاشتیخواز" دەردەکەوێت تاوەکو ڕێگری بکات لەوەی وڵاتەکەی ببێتە ئامانجی داهاتووی "ڕاوچیانی شەو"ی ئەمریکا.

چیرۆکی سەرەکی: پیترۆ لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ CBS News ڕایگەیاند کە دەیەوێت "شەڕی جیهانی" بوەستێنێت و ئاشتی بۆ ناوچەکە بگێڕێتەوە.

زانیاریی زیاتر: نیکۆلاس مادۆرۆ و هاوسەرەکەی ئێستا لە نیویۆرک ڕووبەڕووی دادگا کراونەتەوە و هەموو تۆمەتەکانیان ڕەت کردووەتەوە. پێترۆ دەیەوێت لە ڕێگەی ئەم کۆبوونەوەیەوە پێشان بدات کە کۆڵۆمبیا هاوبەشی ئەمریکایە نەک نەیاری، تاوەکو ڕێگری لە هەر دەستێوەردانێکی سەربازیی هاوشێوە بگرێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ