خەڵکی کەرکووک گردبوونەوە و داوا دەکەن جیهان بۆ ڕۆژئاوا کوردستان بێنە دەنگ
- کوردستان
- 10 کانوونی دووەم

گردبوونەوەکەی خەڵکی کەرکوک
ئاڤا میدیا
ئەمڕۆ، شەممە، لەشاری كەركووك، ژمارەیەكی زۆری لە نوێنەرانی خەڵكی شارەكە گردبوونەوەیەكی ناڕەزاییان دژی هێرشكردنە سەر گەڕەكە كوردییەكانی شاری حەلەب سازكرد و دروشمیان دژی كۆمەڵكوژكردنی گەلی كورد دەوتەوە.
وێنە گەورەكە: هێرشی سوپای عەرەبیی سووریا بۆ سەر دوو گەڕەكی كوردنشینی حەلەب (شێخ مەقسود و ئەشرەفییە) بەردەوامە؛ بەهۆیەوە دانیشتووانی هەردوو گەڕەك ڕووبەڕووی ڕاگوێزران و ئاوارەیی بوونەتەوە، مەترسی ئەوە دەكرێت هاوشێوەی ناوچەكانی درووزییەكان، هێرشی كۆكۆژیی و سوكایەتی بە تاكی كورد لەو دوو گەڕەكە لەلایەن چەكدارە عەرەبەكانی سەر بە سوپای سووریا ئەنجام بدرێت، هەر بۆیە لە شار و شارۆچكەكانی هەرێمی كوردستان و ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستان، هاوسۆزی و پشتیوانیی خۆیان بۆ كوردانی ڕۆژئاوا دەردەبڕن.
ئەوەی دەگوزەرێت: چین و توێژە جیاجیاكانی شاری كەركووك، كە چالاكوان، مامۆستا، نووسەر، ڕۆژنامەنووس و مامۆستایانی ئایینی لەخۆگرتبوو، لە گردبوونەوەیەكی ناڕەزاییدا پاڵپشتیی خۆیان بۆ كوردانی ڕۆژاوا دەربڕی و پەیامێكیان ئاڕاستەی ڕای گشتی و ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی كرد.
لە پەیامەكەیاندا، جەختیان لە گرنگیی جێبەجێكردنی چەند خاڵێك كردەوە، كە ئەمانەن:
• هەرچی زووە شەڕ لە هەموو بەرەكاندا بوەستێت.
• كشانەوەی هێزەكانی سوپای عەرەبیی سووریا لە هەردوو گەڕەكی ئەشرەفیە و شێخ مەقسوود.
• سپاردنی ئاسایشی هەردوو گەڕەك بە هێزێكی ئاشتی پارێز.
• گەڕاندنەوەی خێزانە ئاوارەبووەكان بۆ سەر ماڵ و حاڵی خۆیان.
• جێبەجێكردنی ڕێككەوتنامەی نێوان سووریای دیموكرات و حكومەتی سووریا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 47 خولەک لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 55 خولەک لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرەکەی پاكستان بۆ نزیکەی 50 کەس بەرز بووەوە






