خۆپیشاندانەکان لە ئێران بەردەوامە و ئەمڕۆ 100 کەس دەستگیر کراون

شەیری بکە لە:
خۆپیشاندانەکان لە ئێران بەردەوامە و ئەمڕۆ 100 کەس دەستگیر کراون

خۆپیشاندانی هاووڵاتییانی ئێران

ئاڤا نیوز
 
 
خۆپیشاندانی جەماوەری لە شارەکانی ئێران دژ بە حکومەتی ئەو وڵاتە بەردەوامی هەیە، بەم هۆیەشەوە تا ئێستا 100 خۆپیشاندەر دەستگیر کراون و ڕابەری کۆماری ئیسلامی ئێرانیش دەڵێت، ئەمریکا لە پشت خۆپیشاندانەکانە. 
 
 
وێنە گەورەکە: دوو هەفتەیە، شەپۆلی ناڕەزایەتییەکان شارەکانی ئێرانی گرتووەتەوە، سەرەڕای بڕینی هێڵەکانی ئینتەرنێت و ئامرازەکانی پەیوەندی، بەڵام خۆپیشاندان بەردەوامە، لە داخوازیی ئابوورییەوە بەرەو گوشارێکی سیاسیی قورس بۆسەر دەسەڵات هەنگاو دەنێت. هاووڵاتیان بەهۆی گرانی و بێکاریی داوا دەکەن حکومەت وەڵامی داخوازییەکانیان بداتەوە.
 
لێدوانی فەرمی: عەلی خامنەیی، ڕێبەری کۆماری ئیسلامی ئێران، ڕایگەیاند، ئەمریکا لە پشت خۆپیشاندانەکانی ئێرانە و وتیشی: "خۆپیشاندانەکان تەنیا دۆناڵد ترەمپ دڵخۆش دەکات." 

 
لە لایەکی دیکەوە: حکومەتی ئێران، ڕایگەیاندووە، تەنیا ئەمڕۆ شەممە، 100 کەسیان لە خۆپیشاندەران دەستگیرکردووە و بە "تێکدەر"یش ناوی بردوون.

 

ژمارەکان وا دەڵێن: بەگوێرەی ئاماری ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ لە ئێران، تا ئێستا 65 کەس بەهۆی خۆپیشاندانەکانەوە کوژراون، لەو ژمارەیە، 50 ـیان خۆپیشاندەر بوون و 15 کەسیش کارمەندی سەر بە دەزگا ئەمنییەکانن.

 

هۆکارە زانراوەکان: بەهۆی دابەزینی بەهای تمەن و خراپبوونی دۆخی ئابووری ئێران، خۆیشاندان و ناڕەزایەتی فراوان لە شارەکانی ئێران سەریهەڵداوە، گوشار و سزاکانی ئەمریکا و هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران بارودۆخی ئەو وڵاتەی بە جارێک خراپتر کردووە. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ