نووسراوێک لەبارەی دابەشکردنی بەشەخۆراکی هاووڵاتیان ئاراستەی وەزارەتی بازرگانی عێراق دەکرێت

شەیری بکە لە:
نووسراوێک لەبارەی دابەشکردنی بەشەخۆراکی هاووڵاتیان ئاراستەی وەزارەتی بازرگانی عێراق دەکرێت

دیمەنی چەند ماددەیەک لە بەشەخۆراکی مانگانەی هاووڵاتیان. وێنە؛ محەممەد شوانی

ئاڤا نیوز

وەزارەتی بازرگانیی هەرێمی کوردستان، بۆ دابەشکردنی بەشەخۆراکی هەشتەمی هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان، نووسراوێک ئاراستەی وەزارەتی بازرگانیی عێراق دەکات، بڕیارە سبەی وەڵامی نووسراوەکە بدرێتەوە.

چیرۆکی سەرەکی: لە عێراق هەشت بەشەخۆراکی ساڵی 2025 بەسەر هاووڵاتیان دابەشکراوە، بەڵام لە هەرێمی کوردستان تەنیا حەوت بەش دراوە بە هاووڵاتیان، وەزارەتی بازرگانیی عێراق دابەشکردنی بەشەخۆراکی هەشتەمی ڕاگرتووە، لە کاتێکدا بەشەخۆراکی هەشتەم هاتووە و 81 هەزار تۆن خۆراک لە کۆگای پارێزگاکانی هەولێر، سلێمانی و دهۆکە، بەڵام وەزارەتی بازرگانیی عێراق ڕێگە نادات دابەش بکرێت.

لێدوانی فەرمی: نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی؛ بە ئاڤای گوت، "نووسراوێکمان بۆ وەزارەتی بازرگانیی عێراق ناردووە، بۆ ئەوەی ڕێگە بدات بەشەخۆراکی هەشتەم دابەش بکەین و دواتر لەڕێگەی لیژنەکانمانەوە بابەتی ئەو قەرزە یەکلایی بکەینەوە کە ئەوان داوای دەکەن و گوایە لای وەزارەتی بازرگانی هەرێمی کوردستانە، چاوەڕێین وەڵامێکی ئەرێنیمان بدرێتەوە و لەچەند ڕۆژی داهاتوو دەست بە دابەشکردنی بەشەخۆراکی هەشتەم بکەین."

کێشەکە چییە: وەزارەتی بازرگانیی عێراق داوایکردووە بۆ هەر هاووڵاتییەک 250 دینار زیاتری لێوەربگیرێت، یان ئەوەتا 118 ملیار دیناریان بۆ بنێردرێت، کە گوایە پارەی هاووڵاتیان بووە و لە بەرامبەر پێدانی بەشەخۆراک لە ساڵانی 2004 تاوەکو 2022 وەرگیراوە بینێردرێتەوە بۆ بەغدا، لە کاتێکدا ئەو پارەیە لە گواستنەوە و کۆگاکردنی خۆراک، نەسریەی مانگانەی فەرمانگەکان خەرجکراوە.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ