وەزارەتی دەرەوەی سووریا: هێرشکردنە سەر باڵەخانەی پارێزگای حەلەب تیرۆرستییە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 10 کانوونی دووەم

دیمەنی بالەخانەی پاریزگای حەلەب دوای هێرشەکە. وێنە؛ AA
ئاڤا نیوز
وەزارەتی دەرەوەی سووریا بە تووندی سەرکۆنەی بەئامانجگرتنی باڵەخانە حکومییەکان و گەڕەکە نیشتەجێبوونەکانی حەلەبی بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان دەکات و ئەم پەرەسەندنە بە "هێرشێکی تیرۆریستیی ئاشکرا" ناو دەبات.
چیرۆکی سەرەکی: ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە، لە کاتی بەڕێوەچوونی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی عەزام غەریب، پارێزگاری حەلەب و وەزیرانی ڕاگەیاندن و کاروباری کۆمەڵایەتی، درۆنێک خۆی بە باڵەخانەی پارێزگای حەلەب کێشا و بەهۆیەوە زیان بەر بەشێکی باڵەخانەکە کەوت.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی دەرەوەی سووریا لە ڕاگەیێنراوێکدا جەختی لەوە کردەوە، ئەم هێرشانە پێویستیی گرتنەبەری ڕێکارەکانی "جێبەجێکردنی یاسا" لە گەڕەکەکانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفیە دەسەلمێنن، تاوەکو ئاسایش بگەڕێتەوە و دەسەڵاتی دەوڵەت بەسەر تەواوی خاکی وڵاتدا بچەسپێت.
وەزارەتی دەرەوەی سووریا داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکات سەرکۆنەی ئەم ئۆپەراسیۆنانە بکەن و پشتگیری لە هەوڵەکانی دەوڵەت بکەن لە جەنگی دژی تیرۆردا. دووپاتی دەکاتەوە، ئەم کارە دوژمنکارییانە دەوڵەت لە ئەنجامدانی ئەرکی خۆی بۆ پاراستنی هاووڵاتیان پاشگەز ناکاتەوە.
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) پێشتر بە تەواوەتی هەموو ئەو تۆمەتانەی ڕەت کردبووەوە و جەختی لەوە کردبووەوە هێزەکانیان هیچ ناوچەیەکی مەدەنییان لە حەلەب نەکردووەتە ئامانج و ئەو بانگەشانەی بڵاودەکرێنەوە بە "درۆ" و بێ بنەمای ناوی بردبوو.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 47 خولەک لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 55 خولەک لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرەکەی پاكستان بۆ نزیکەی 50 کەس بەرز بووەوە






