فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی حەلەب بە داخراوی دەمێنێتەوە

شەیری بکە لە:
فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی حەلەب بە داخراوی دەمێنێتەوە

دیمەنی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی حەلەب

ئاڤا نیوز

دەستەی گشتیی فڕۆکەوانیی مەدەنی و گواستنەوەی ئاسمانی لە سووریا ڕایگەیاند، لەبەر ڕۆشنایی پێشهاتە ئەمنییەکانی ئەم دواییەی ناوچەکە، فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی حەلەب تا کاتێکی نادیار بە ڕووی گەشتە ئاسمانییەکاندا بە داخراوی دەمێنێتەوە.

چیرۆکی سەرەکی: ماوەی پێنج ڕۆژە شاری حەلەب بە دۆخێکی ناهەمواری سەربازیدا تێدەپەڕێت و پێکدادانەکان لە چەند ناوچەیەکی شارەکە بەردەوامە.

ڕاگەیێنراوی گەرمی: دەستەی گشتیی فڕۆکەوانیی سووریا ڕایگەیاند، ئەم بڕیارە وەک ڕێکارێکی خۆپارێزی و کاتیی بۆ گەرەنتی کردنی سەلامەتیی گەشتیاران و ستافی فڕۆکەوانی و دڵنیابوون لە ئاسایشی پڕۆسە کارگێڕییەکان دراوە، تا ئەو کاتەی هەڵسەنگاندنە تەکنیکی و ئەمنییە پێویستەکان بە هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان تەواو دەکرێن.

دەستەکە جەختی لەوە کردووەتەوە، بەردەوام دەبن لە چاودێریکردنی بارودۆخەکە و هەر کاتێک بڕیاری دەستپێکردنەوەی گەشتەکان درا، لە ڕێگەی ڕاگەیێنراوی فەرمییەوە ڕای گشتی ئاگادار دەکەنەوە. هاوکات داوا لە گەشتیاران کراوە بۆ زانینی وردەکاریی زیاتر لەبارەی چارەنووسی گەشتەکانیان، پەیوەندی بەو کۆمپانیا فڕۆکەوانییانەوە بکەن کە پلیتیان لێ کڕیون.

باکگراوند: پێشتر لە 6ـی کانوونی دووەمی 2026، دەسەڵاتدارانی سووریا بڕیاریان دا سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی حەلەب ڕابگرن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ