ئاسایشی ناوخۆی حەلەب: ئەوانەی ڕفێنراون کەسانی سڤیلن نەک ئەندامانی ئاسایش

شەیری بکە لە:
ئاسایشی ناوخۆی حەلەب: ئەوانەی ڕفێنراون کەسانی سڤیلن نەک ئەندامانی ئاسایش

دیمەنی گواستنەوەی ئاوارەکانی گەڕەکە کوردییەکان. وێنە؛ AA

ئاڤا نیوز

هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ لە حەلەب حکومەتی دیمەشق و گرووپە چەکدارەکان بە ڕفاندنی دەیان گەنجی مەدەنی و ئەنجامدانی چەواشەکاریی میدیایی تۆمەتبار دەکات.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئاسایش ڕایگەیاندووە، ئەو گەنجانە لە کاتی چۆڵکردنی گەڕەکی شێخ مەقسوود بە زۆر لە خێزانەکانیان جیاکراونەتەوە و دواتر لە میدیاکاندا وەک شەڕڤانی دیل نیشان دراون، ئەمەش هەوڵێکە بۆ شاردنەوەی ڕاستییەکان و شەرعیەتدان بە تاوانەکانی کۆچپێکردنی زۆرەملێ و بۆردوومانکردنی ناوچە نیشتەجێبووەکان لە حەلەب.

ڕاگەیێنراوەکە دەڵێت، ئەو کەسانەی ڕفێندراون سەرجەمیان هاووڵاتیی سڤیلن و هیچ پەیوەندییەکیان بە هێزە سەربازییەکانەوە نییە.

ئاسایش ئەم ڕەفتارەی دیمەشقی بە بەشێک لە سیاسەتی "ساختەکردنی ڕاستییەکان" ناودەبات، کە هاوشێوەی ئەو تاوانانەیە پێشتر لە ناوچەکانی کەنارەوەکان و سوەیدا ئەنجامدراون. حکومەتی سووریا تۆمەتبار دەکرێت بەوەی مەدەنییەکان وەک کەرەستەی پڕوپاگەندەی جەنگ بەکاردەهێنێت بۆ داپۆشینی پێشێلکارییەکان و تێکدانی سەقامگیریی ناوچەکە.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: هەزاران خێزان لە ترسی بۆردوومانەکان گەڕەکەکانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفیە جێدەهێڵن. ئاسایشی حەلەب بەرپرسیارێتیی پاراستنی گیانی ڕفێندراوەکانی خستە ئەستۆی دیمەشق و داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد لێکۆڵینەوەی خێرا لەم پێشێلکارییانە بکات و وەک تاوانباری جەنگ مامەڵە لەگەڵ بکەرانیدا بکات. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ