پشووی نیوەی ساڵ لە قوتابخانەکانی حەلەب پێشخرا

شەیری بکە لە:
پشووی نیوەی ساڵ لە قوتابخانەکانی حەلەب پێشخرا

دیمەنی ناوەوەی قوتابخانەیەکی حەلەب

ئاڤا نیوز

پارێزگاری حەلەب بڕیاری دا بە پێشخستنی پشووی نیوەی ساڵ بۆ سەرجەم قوتابخانەکانی شارەکە و دواخستنی تاقیکردنەوەکانی زانکۆ، ئەوەش بەهۆی تێکچوونی بارودۆخی ئەمنی و ئاوارەبوونی بەشێکی زۆری دانیشتووان.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەپێی گشتاندنێکی فەرمیی عەزام غەریب، پارێزگاری حەلەب، پشووی نیوەی ساڵ بۆ قوتابخانە حکومی و تایبەتەکان لە ڕۆژی یەکشەممە 11-01-2026 دەستپێدەکات و تاوەکو 24-01-2026 بەردەوام دەبێت. هاوکات بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی حەلەب ڕاسپێردراوە دوای تەواوبوونی پشووەکە، خشتەیەکی نوێ بۆ ئەو تاقیکردنەوانە دابنێتەوە کە بەهۆی دۆخەکەوە ئەنجام نەدراون، تاوەکو مافی قوتابیان نەفەوتێت.

سەبارەت بە خوێندنی باڵا، سەرۆکی زانکۆ حکومی و تایبەتەکان دەسەڵاتیان پێدراوە خشتەی تاقیکردنەوەکان بۆ ڕۆژی 18-01-2026 بەدواوە ڕێکبخەنەوە.

زانیاریی زیاتر: پارێزگار جەختیشی کردووەتەوە، دەبێت بەڕێوەبەری دامەزراوە حکومییەکان ڕەچاوی دۆخی ئەو فەرمانبەرانە بکەن کە بەهۆی ڕووداوەکانی ئەم دواییەوە ئاوارە بوون یان زیانیان پێگەیشتووە، ئەمەش نیشانەی تێکچوونی تەواوی ژیانی ئاساییە لە شاری حەلەبدا.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ