یەکێتیی ئەوروپا داوای ڕاگرتنی دەستبەجێی شەڕ لە حەلەب و دەستپێکردنەوەی گفتوگۆکان دەکات

شەیری بکە لە:
یەکێتیی ئەوروپا داوای ڕاگرتنی دەستبەجێی شەڕ لە حەلەب و دەستپێکردنەوەی گفتوگۆکان دەکات

دیمەنی دانیشتووانی حەلەب

ئاڤا نیوز

ئەنوەر عەنوونی، وتەبێژی یەکێتیی ئەوروپا، لە ڕاگەیەندراوێکدا داوای کۆتاییهێنان بە شەڕی ناو شاری حەلەب و دەوروبەریی دەکات و دەڵێت، هەموو لایەنەکان پابەندی ئاگربەستە بن.


ڕاگەیێنراوی فەرمی:
ئەنوەر عەنوونی، وتەبێژی یەکێتیی ئەوروپا، ڕایەگەیاند، یەکێتی ئەوروپا جەخت لە گرنگی پاراستنی گیانی هاووڵاتیانی سڤیل دەکاتەوە، داواش دەکات ڕێگا بۆ گەیاندنی هاوکارییە مرۆییەکان بۆ لێقەوماوان بکرێتەوە.

وتەبێژەکەی یەکێتیی ئەوروپا دەڵێت: "داوا لە هەموو لایەنەکان دەکەین، پابەندی ئەو ئاگربەستە بن کە ئەمڕۆ ڕاگەیەندراوە، بە زووترین کات بگەڕێنەوە سەر مێزی گفتوگۆ بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێکی سیاسی بۆ دۆخەکە."


٠ چەسپاندنی سەقامگیری لە سەرانسەری سووریادا، ڕێگەی سەرەکییە بۆ دەستەبەرکردنی گواستنەوەیەکی سیاسیی بەردەوام و گشتگیر، بە جۆرێک کە وەڵامدەرەوەی خواست و داواکارییەکانی هەموو پێکهاتەکانی گەلی سووریا بێت.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ