
گرافیک ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
وەزارەتی بازرگانی هەرێمی کوردستان پێداویستی لۆجیستی بۆ قۆناغی دووەمی پڕکردنەوەی فۆڕمی خۆراک ئامادەکردووە، چاوەڕێی وەزارەتی بازرگانی عێراق دەکات، بۆ ئەوەی چەند خزمەتگوزارییەکی دیکە کارا بکرێت.
چیرۆکی سەرەکی: پرۆسەی بە دیجیتاڵکردنی پسوولەی خۆراک گەیشتووەتە قۆناغی کۆتایی؛ تاوەکو ئێستا 93%ـی هاووڵاتییان ناوی خۆیان تۆمار کردووە و تەنیا 7% ماون. چەند ڕۆژێکە سیستمەکە کاراکراوەتەوە و بڵۆکی ئەو کەسانە لابراوە کە ئەندامی خێزانێکن و لە قۆناغی یەکەم تۆمارنەکراوە.
لێدوانی فەرمی: نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی بە ئاڤای گوت: "ئەو تیمەی سەرپەشتی پرۆسەی بە دیجیتاڵیکردنی پسوولەی ئەلیکترۆنی خۆراک دەکات، دەبێت لە سەرجەم پارێزگاکان کۆمپیوتەرەکان فۆڕمات بکاتەوە، ئەپدەیتی نوێ بۆ سیستەمەکە زیاد بکات، ئینجا لە هەموو عێراق خزتمەگوزارییە نوێیەکان کارا دەبن."
زانیاریی زیاتر: بە گوتەی بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی، هەموو ئەو مامەڵە نوێیانەی (زیادکردنی منداڵ و هاوسەرگیری و گواستنەوە) کە لە کۆتایی مانگەوە دەستپێدەکەن، بە پارە دەبن، پارەکە تەنیا لە ڕێگەی "ڤیزا کارت"ـەوە وەردەگیرێت و پارەی نەقد (کاش) قبووڵ ناکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 10 خولەک لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لوتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- بزنس
- 38 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 18 خولەک لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرەکەی پاكستان بۆ نزیکەی 50 کەس بەرز بووەوە





