بەهای دینار بەرامبەر بە دۆلار 400 دینار دابەزیووە

شەیری بکە لە:
بەهای دینار بەرامبەر بە دۆلار 400 دینار دابەزیووە

دراوی عێراق و دۆلاری ئەمریکی. گرافیک؛ ئاڤا میدیا

ئاڤا نیوز

 

گۆڕانکارییەکان لە بەهای دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی بەردەوامە، ئەمڕۆ 400 دینار بەرزبووەتەوە و وتەبێژی بازاڕی دۆلارەکەی هەولێر لەوبارەیەوە دەڵێت، حکومەتی عێراق دەتوانێت بەهای دۆلار جێگیر بکات.

 

چیرۆکی سەرەکی: بەرزی و نزمی لە بەهای دۆلار لە بەرامبەر بە دیناری عێراق بەردەوامە، لە ماوەی یەک هەفتەدا بەهای دۆلار چەندین جار بەرزبوویەوە بە جۆرێک 100 دۆلار گەیشتە 149 هەزار دینار. بەڵام ئێستا نرخی 100 دۆلار بە 146 هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت. 

 

لێدوانی فەرمی: کەیفی خۆشناو، وتەبێژی بازاڕی دۆلارەکەی هەولێر، بە ئاڤا میدیای وت: "شەوی شەممە بەهای 100 دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر بە 146 هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەکرا، ئەمڕۆ یەکشەممە بەهای دۆلار بۆ 145 هەزار دینار دابەزی، بەڵام ئێستا بەهای دۆلار 400 دینار بەرزبووەوە."

 

وتەبێژی بازاڕی دۆلارەکەی هەولێر دەڵێت: "خەڵکێک هەیە دۆلاری بە 149 هەزار دینار کڕیوە، ئێستا دەنگۆ بڵاودەکەنەوە بۆ ئەوەی بەهای دۆلار بەرزببێتەوە تاوەکو زیانی زۆریان پێنەگات و دۆلارەکەی بفرۆشێتەوە، بەڵام حکومەتی عێراق دەتوانێت بە بڕیارێک بەهای دۆلار لە بازاڕدا جێگیر بکات."

 

زانیاری زیاتر: لە دوای پشووەکانی سەری ساڵەوە ڕۆژانە لقی بانکی ناوەندی لە هەولێر دۆلار دەخاتە بازار، ئەوەش کاریگەریی لەسەر دابەزینی بەهای دۆلار بەرامبەر دینار هەبووە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ