لە ئەمریکا، خۆپیشاندان دژی کوژرانی ژنێک لەلایەن پۆلیسی کۆچبەرانەوە بەردەوامە

شەیری بکە لە:
لە ئەمریکا، خۆپیشاندان دژی کوژرانی ژنێک لەلایەن پۆلیسی کۆچبەرانەوە بەردەوامە

ئاڤا نیوز

هەزاران خۆپیشاندەر لە شاری مینیۆپۆلیس و چەندین ویلایەتی دیکەی ئەمریکا ڕژانە سەر شەقامەکان؛ ئەمەش وەک ناڕەزایەتییەکی توند بەرامبەر کوژرانی "ڕێنێ گود" لەلایەن پۆلیسی کۆچبەران و سیاسەتەکانی دیپۆرتکردنەوەی ئیدارەی ترەمپ.

چیرۆکی سەرەکی: "ڕێنێ گود" دایکێکی تەمەن 37 ساڵەی کە ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوو لە ناو ئۆتۆمبێلەکەیدا بە فیشەکی کارمەندێکی پۆلیسی کۆچبەران، ناسراو بە (ICE) کوژرا، کوژرانی ئەم دایکە، بووەتە سەرەتایەکی نوێ بۆ شەپۆلێکی نوێی ناڕەزایەتییەکان لە سەرانسەری ویلایەتە یەکگرتووەکان. خۆپیشاندەران تەنیا دژی یەک ڕووداو نین، بەڵکو دژی ئەو "دیپۆرتکردنەوە بەکۆمەڵە" دەوەستنەوە کە ئیدارەی نوێی کۆشکی سپی وەک ئەولەویەت دەستی پێکردووە.

بڵاوکراوەی فەرمی: ڕێکخەرانی خۆپیشاندانەکان ڕایانگەیاند کە پلان بۆ ئەنجامدانی زیاتر لە هەزار چالاکیی هاوشێوە لە سەرانسەری ئەمریکا داڕێژراوە، وەک وەڵامێک بۆ تووندوتیژییەکانی پۆلیسی کۆچبەران لە پرۆسەی دیپۆرتکردنەوەی بەکۆمەڵدا.

٠ هاوکات ڕێکخەرانی خۆپیشاندانەکان داوای "لێپرسینەوەی یاسایی خێرا" لەو ئەفسەرە دەکەن کە تەقەکەی کردووە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ