واشنتن و تاران لەسەر خۆپیشاندانەکان هەڕەشە لە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 11 کانوونی دووەم

پەرلەمانی کۆماری ئیسلامی ئێران
ئاڤا نیوز
سەرۆکی پەرلەمانی ئێران، هۆشداری دەدات کە وڵاتەکەی چیتر چاوەڕێی هێرش نەکات لەسەر بنەمای هەڕەشەکان بەڵکو "کردەی پێشوەختە" ئەنجام بدات ئەمەش دوای ئەوەی ترەمپ کۆمەڵێک بژاردەی سەربازیی نوێی لەدژی ئێران ڕاگەیاند.
چیرۆکی سەرەکی: شەوی شەممە، ناڕەزایەتییەکانی خۆپیشاندەران لە شارەکانی ئێران لەوانە، تاران، کەرەج، تەورێز و مەشهەد دووبارە سەریهەڵدایەوە و خۆپیشاندەران داوا لە حکومەت دەکەن ڕێگا چارەیەک لەبارەی گرانی و بێکاریی بدۆزێتەوە و هێزە ئەمنییەکانیش بەردەوامن لە دەستگیرکردنی خۆپیشاندەران. دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا پاڵپشتی وڵاتەکەی بۆ گەلی ئێران دووپات کردەوە.
لێدوانی فەرمی: محەمەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران، لە گوتارێکی تونددا دەڵێت: "لە ئەگەری هەر هێرشێک، خاکی ئیسرائیل و تەواوی بنکە سەربازی و کەشتییەکانی ئەمریکا لە ناوچەکەدا دەبنە ئامانجی ڕەوای ئێمە".
قالیباف دەشڵێت: "تاران تەنیا وەڵام ناداتەوە، بەڵکو لە چوارچێوەی بەرگریی ڕەوادا، بەر لە هێرشەکان دەستپێشخەری دەکەن."
لەلایەکی دیکەوە: عەلی خامنەیی، ڕێبەری کۆماری ئیسلامی ئێران، لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس، هیوای خواست بەمزووانە سەرکەوتن بێتە دی. ئەمەش کاردانەوەی زۆری لێکەوتەوە.
زانیاریی زیاتر: ئەسکەندەر مۆئمێنی، وەزیری ناوخۆی ئێران، وتی: "بارودۆخەکە بەرەو هێور بوونەوە دەچێت، بارودۆخی ئەمنی گونجاوە و نائارامی و کارە تێکدەرانەکان خەریکە کەم دەبێتەوە."
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز، ترەمپ لە کاردانەوەی سەرکوتکردنی خۆپیشاندەران، لە بژاردە سەربازییەکان ئاگادار کراوەتەوە و بە جددی بیریان لێ دەکاتەوە، هەرچەندە هێشتا بڕیاری کۆتایی نەداوە. شەوی ڕابڕدوو، دۆناڵد ترەمپ، ڕایگەیاند: "ئێستا ئێران زیاتر لە هەر کاتێکی دیکە چاوی لە ئازادییە، ئەمریکا لە ئامادەباشی تەواودایە بۆ ئەوەی هاوکاری پێشکەش بکات لە پێناو گەیشتن بەو ئازادییە."
ژمارەکان وادەڵێن: سەرچاوەکانی هەواڵ بە تایبەت هەر یەک لە BBC و نیویۆرک تایمز لە زاری پزیشکێک لە تاران بڵاویان کردەوە، لە یەک نەخۆشخانەدا تەرمی 217 خۆپیشاندەر هەیە. BBC لە ڕاپۆرتێکی دیکەدا بڵاوی کردووەتەوە، لە دوو نەخۆشخانە لە ڕەشت و تاران، 100 تەرمی خۆپیشاندەران هەیە و هێزە ئەمنییەکان بۆ ڕادەستکردنەوەی هەر تەرمێک داوای 700 ملیۆن تمەن لە خێزانەکانیان دەکەن.
ئەمەش بزانە: ڕێکخراوی "نێت بلۆکس" ڕایگەیاندووە، پچڕانی سەرتاسەریی ئینتەرنێت لە ئێران 60 کاتژمێری تێپەڕاندووە، ئەمەش وەک هەڕەشەیەک بۆ سەر گیانی هاووڵاتییان وەسف کراوە.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ لە شیرینی خەو ماتۆڕی دوو برا دزرا و لە کاسبی بوون




