جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق: پێویستە کێشەکانی هەولێر و بەغدا لە پەرلەمانەوە چارەسەر بکرێن

شەیری بکە لە:
جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق: پێویستە کێشەکانی هەولێر و بەغدا لە پەرلەمانەوە چارەسەر بکرێن

کۆبوونەوەی نێوان عەدنان فەیحان و فارس عیسا

ئاڤا نیوز
 
 
جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق دەڵێت، پەرلەمان باشترین چوارچێوەی دەستوورییە بۆ چارەسەری کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا، بۆیەش بە گرنگی دەزانێت کێشەکانی نێوان هەردوولا بەشێوەیەکی بنەڕەتی لە پەرلەمانەوە چارەسەر بکرێن.
 
 
ڕاگەیێنراوی فەرمی: عەدنان فەیحان، جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، لەگەڵ فارس عیسا، سەرۆکی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا کۆبووەوە، لە ڕاگەیێنراوی کۆبوونەوەکەدا باس لەوەکراوە، جەخت لە پێویستی یەکلاییکردنەوەی شایستە دەستوورییەکان لە وادەی دیاریکراودا کراوەتەوە چونکە بنەمای ئارامی سیاسییە لە وڵاتدا.
 
 
زانیاریی زیاتر: لەبارەی کێشەکانی هەولێر و بەغدا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق باسی لەوەکردووە، داوا دەکات هەموو کێشەو ئاستەنگییەکانی نێوان حکومەتی عێراق و حکومەتی کوردستان بەشێوەیەکی بنەڕەتی و گشتگیرچارەسەر بکرێن، پەرلەمانی عێراقیش باشترین چوارچێوەی دەستوورییە بۆ ڕێکخستنەوەی کارتەکان و چارەسەری کێشەکان.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ