هاوپەیمانێتییەکەی عەبادی: کاندیدکردنی مالیکی فەرمی نییە و پێویستی بە دانوستان هەیە
- هەواڵ
- 11 کانوونی دووەم

نووری مالیکی، سەرۆکی حیزبی دەعوەی ئیسلامی
ئاڤا نیوز
هاوپەیمانیی نەسر جەختی لەوە کردەوە، کاندیدبوونی نووری مالیکی بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق تەنیا پێشنیاز کراوە و قبووڵ کراوە، بەڵام یەکلایی نەبووەتەوە و دانوستانی لەبارەی دەکرێت تاوەکو بکرێتە بڕیاری فەرمی.
وێنە گەورەکە: پرسی دیاریکردنی کەسێک بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق یەکلانەبووەتەوە، چوارچێوەی هەماهەنگی مالیکی بۆ پۆستەکە دیاریکردووە، بەڵام بە فەرمی ڕاینەگەیاندووە.
لێدوانی فەرمی: سەلام زوبەیدی، وتەبێژی هاوپەیمانیی نەسر ڕایگەیاند: بابەتی کاندیدکردنی مالیکی دانوستانی لەسەر دەکرێت و پەیوەستە بە وەڵامی ژینگەی ناوخۆیی و دەرەکییەوە هاوکات پەیوەستە بە وەڵامی مەرجەعیەتی باڵا و هاوبەشە سیاسییەکانی وەکو کورد و سوننەکان.
ئاماژەی بەوە کرد، "پەیوەندییم بە کەسایەتییەکانی ناو هاوپەیمانی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدانەوە کرد، ئەوانیش پشتڕاستیان کردەوە سوودانی هەڵوێستی خۆی لەبارەی مافی هاوپەیمانییەکەیەوە بۆ ئەو پۆستە نەرمتر کردووە وەک گەورەترین فراکسیۆن لە چوارچێوەی هەماهەنگیدا، ئەوەش لەسەر بنەمای بەرژەوەندیی نیشتمانی و دوورکەوتنەوە لە بنبەستی سیاسی."
بەوتەی ناوبراو، "سوودانی ئازادیی بە چوارچێوەکە داوە هەرکەسێک بە گونجاوی بزانن بۆ ئەو پۆستە هەڵیبژێرن، جا مالیکی یان من یان کەسایەتییەکی سێیەم بێت کە هەمووان قبوڵی بکەن."
لەلایەکی دیکەوە: سەبارەت بە ڕای مەرجەعی باڵای شیعەکان ئەمڕۆ، عەبدولهادی حەکیم، پەرلەمانتاری پێشووتر و نزیک لە عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای شیعەکان لەسەر زاری کوڕی سیستانی ڕایگەیاند، عەلی سیستانی ڕەتیکردووەتەوە قسە و ڕا لەبارەی کاندیدەکانی پۆستی سەرۆکوەزیران بدات.
هەر لە چوارچێوەیەدا، عەمار عیساوی، ئەندامی دەستەی گشتیی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی بە ئاڤای ڕاگەیاند: پرسی سەرۆکوەزیران لە چوارچێوەی هەماهەنگی بە ڕێژەی 80% یەکلایی بووەتەوە، بەڵام تا ئێستا کاندیدبوونی مالیکی بۆ سەرۆکوەزیران لە چوارچێوەی هەماهەنگیدا فەرمی نیە و یەکلایی نەکراوەتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان بەفر دەبارێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن





