بافڵ تاڵەبانی هۆشداری بە لەتیف ڕەشید و چەند کاندیدێکی تری سەرۆککۆمار دەدات

شەیری بکە لە:
بافڵ تاڵەبانی هۆشداری بە لەتیف ڕەشید و چەند کاندیدێکی تری سەرۆککۆمار دەدات

بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی و لەتیف ڕەشید، سەرۆککۆماری عێراق. گرافیک؛ ئاڤا میدیا

ئاڤا نیوز

د. لەتیف ڕەشید بەردەوامە لە هەوڵەکانی بۆ ئەوەی خولێکی دیکە ببێتەوە سەرۆککۆماری عێراق، بۆ ئەم مەبەستە لە بەغدا بەردەوامە لە سەردانکردنی لایەنەکان و ناوە ناوە سەردانی لایەنێک دەکات، ئەمەش بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی نیگەران کردووە.

وێنە گەورەکە: بە فەرمی 81 کەس CVـی خۆیان وەکو کاندید بۆ پۆستی سەرۆککۆماری عێراق ڕەوانەی لیژنەی یاسایی پەرلەمان کردووە، پارتی بە دوو کاندید، یەکێتیش بە فەرمی کاندیدێکی دیاریکردووە، لەتیف ڕەشید، سەرۆککۆماری ئێستا جارێکی دیکە خۆی کاندید کردووەتەوە.

زانیاریی بەدەستهاتوو: بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان دوێنێ شەممە سەردانی هەموو لایەنەکانی کردووە لە بەغدا، پێی وتوون ئێمە یەک کاندیدمان هەیە ئەویش نزار ئامێدییە، جگە لە نزار ئامێدی هیچ کاندیدێکی تر نوێنەرایەتی ئێمە ناکات بە لەتیف ڕەشیدیشەوە.

لەلایەکی دیکەوە: ئاڤا زانیویەتی بافڵ تاڵەبانی لە هەندێ شوێن وتوویەتی بیر لەوە دەکاتەوە بڕیارێک بۆ کاندیدەکانی سەرۆککۆمار دەربکات، بیر لەوە دەکاتەوە هەر کاندیدێک جگە لە نزار ئامێدی لە کاندیدبوون نەکشێتەوە لە یەکێتی دووریان بخاتەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ