یەکەم دادگایی لاهوور شێخ جەنگی بەڕێوەدەچێت

شەیری بکە لە:
یەکەم دادگایی لاهوور شێخ جەنگی بەڕێوەدەچێت

لاهوور شێخ جەنگی، سەرۆکی بەرەی گەل

ئاڤا نیوز

بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە، لاهوور شێخ جەنگی لە دادگای سلێمانی دادگایی بکرێت، تیمی پارێزەرانیشی کار لەسەر ئەوە دەکەن دانیشتنەکانی دیکە بگوازرێتەوە دادگاکانی هەولێر.

چیرۆکی سەرەکی: نزیکەی شەش مانگ بەسەر ڕووداوەکانی لالەزار و دەستگیکردنی لاهوور شێخ جەنگی، سەرۆکی بەرەی گەل تێپەڕ دەبێت، بڕیارە پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە لە دادگای سلێمانی، لاهوور شێخ جەنگی دادگایی بکرێت.

لێدوانی فەرمی: بورهان ڕەشید گوڵە، سەرۆكی دەستەی پارێزەرانی لاهوور شێخ جەنگی؛ بە ئاڤای گوت، "لاهوور شێخ جەنگی بە گوێرەی ماددەی 56 لە یاسای سزادانی عێراقی دادگایی دەکرێت، ئەگەر سکاڵاکار کە بافڵ تاڵەبانییە لە دادگا ئامادەبێت، ئەوا ئیفادەی لێوەردەگیرێت."

گوتیشی، "کار لەسەر ئەوە دەکەین کەیسەکەی بگوازنەوە بۆ دادگاکانی هەولێر، نووسراومان داوە بە دادگای پێداچوونەوەی هەرێمی کوردستان."

باکگراوند: شەوی 22ـی ئابی ساڵی ڕابردوو، هێزێکی زۆری کۆماندۆی یەکێتی هەڵیانکوتایە سەر شوێنی حەوانەوەی لاهوور شێخ جەنگی، سەرۆکی بەرەی گەل، دوای سێ کاتژمێر شەڕکردن، لاهوور شێخ جەنگی و پۆڵادی برای دەستگیرکران و تا ئێستا لە زیندانن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ