دۆناڵد ترەمپ: ئێران داوای دانووستان دەکات

شەیری بکە لە:
دۆناڵد ترەمپ: ئێران داوای دانووستان دەکات

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا. وێنە؛ AP

ئاڤا نیوز

 

دوای ئەوەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا چەند جارێک هەڕەشەی لە ئێران کرد کە ئەگەر دەسەڵاتدارانی ئێران بەهێز ڕووبەروویی خۆپیشاندەران ببنەوە ئەوا وەڵامێکی تووندیان دەداتەوە، لە نوێترین لێدوانی دا ترەمپ دەڵێت، ئێستا ئێران بەدوای دانووستان دەگەڕێت.

 

وێنە گەورەکە: دوو هەفتەیە، بەهۆی گرانی و بێکاریی، خۆپیشاندان لە شارە جیاوازەکانی ئێران بەردەوامە، دوای ئەوەی دۆناڵد ترەمپ هەڕەشەی لە ئێران کرد و ڕایگەیاند، ئەگەر ئێران بە زەبر و هێز ڕووبەڕووی خۆپیشاندەران ببێتەوە ئەمریکا بێدەنگ نابێت، ئێستا بەرپرسانی ئێران داوا لە سەرۆکی ئەمریکا دەکەن  بە دانووستان کێشەکان چارەسەر بکەن.

 

لێدوانی فەرمی: دۆناڵد تڕەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، لە نوێترین لێدوانیدا دەڵێت: "سەرکردەکانی ئێران پەیوەندییان پێوەکردووین و داوای دانوستانیان کردووە."

 

ترەمپ دەشڵێت: "پێدەچێت لەگەڵیان دانیشین، بەڵام پێش ئەوەی دانوستانیان لەگەڵ بکەین ڕەنگە کاردانەوەمان هەبێت."

 

٠ بەڵێ ئێران دەیەوێت دانوستانیان لەگەڵ بکەین، دەبێت کۆبوونەوەیەک ڕێکبخرێت، ئامادەکاریی بۆ کۆبوونەوەکە دەکرێت.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: دوێنێ، پەرلەمانی ئێران، هەڕەشەی وەڵامدانەوەی تووندی لە ئەمریکا و ئیسرائیل کرد لە ئەگەری هەر هێرشێک ئەگەر  بکرێتە سەر تاران، بەڵام بەگوێرەی قسەکانی ترەمپ، ئێران داوای دانووستان و گفتوگۆ دەکات.

 

ژمارەکان وادەڵێن: ئەم هەنگاوەی تاران بۆ دانووستان لەگەڵ واشنتن، لە کاتێکدایە، بەگوێرەی ئامارەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤ 'هەنگاو'، تا ئێستا  10 هەزار و 600 کەس لە خۆپیشاندانەکانی ئێران دەستگیر کراون، 490 خۆپیشاندەر و 48 کەس لە ئەندامانی هێزە ئەمنییەکان کوژراون. هاوکات لەو ژمارەیە 60 کەسیان ژن و منداڵن.

 

زانیاریی زیاتر: بەهۆی خۆپیشاندانەکانی ئێران، هێڵەکانی ئینتەرنێت پچڕاون، بەگوێرەی هەواڵێکی ئەلمۆنیتۆر، ترەمپ داوای لە ئیلۆن ماسک خاوەنی کۆمپانیای SpaceX کردووە ئینتەرنێت بۆ گەلی ئێران دابین بکات. 

 
 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ