
گەشتیارانی بیانی لە عێراق
ئاڤا نیوز
وەزارەتی ناوخۆی عێراق هۆشداری دەداتە ئەو کەسانەی ئاستەنگ و بێزاری بۆ گەشتیاران دروست دەکەن و ڕایدەگەیەنێت، هەر کەسێک گێچەڵ بە گەشتیاران بکات، ڕووبەڕووی سزای یاسایی و دەستگیرکردن دەبێتەوە.
لێدوانی فەرمی: عەباس بەهادلی، گوتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕایگەیاند: وەزارەتی ناوخۆ ڕێکاری توند بەرامبەر هەر کەسێک کە زیان بە ناوبانگی عێراق بگەیەنێت و گەشتیاران بێزار بکات دەگرێتە بەر؛ سەرپێچکاران بەدەر لە ئاگادارکردنەوە و هۆشداری، دەستگیرکردن و سزادانی یاسایییش دەیانگرێتەوە.
٠ بەهادلی ئاماژەی بەوەش کرد، ژمارەی (911) لە خولەکێکدا 150 پەیوەندی وەردەگرێت و بە خێرایی و شەفافییەت مامەڵە لەگەڵ سکاڵاکاندا دەکرێت؛ هاوکات زانیارییەکانی پەیوەندیکەر بە تەواوی بە نهێنی دەمێننەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لەم دواییانەدا حاڵەتەکانی بێزارکردنی گەشتیارانی بیانی و عەرەب لەلایەن هەندێک گەنجەوە بە شێوەی شوێنکەوتن و بەکارهێنانی دەستەواژەی نەشیاو بە شێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە؛ هاوکات لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا چەند گرتەیەکی ڤیدیۆیی بڵاو بوونەتەوە، لەوانە: شوێنکەوتنی گەشتیارێکی ژاپۆنی لەلایەن چەند گەنجێکەوە، گێچەڵکردن بە گەشتیارێکی دیکە و هاوسەرەکەی و قسەی نەشیاو گوتن بە گەشتیارانی ڕووسی لە بەغدا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 10 خولەک لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لوتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- بزنس
- 38 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 18 خولەک لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرەکەی پاكستان بۆ نزیکەی 50 کەس بەرز بووەوە





