
گرافیک - ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
ئەمڕۆ، 12-1-2026، لاهوور شێخ جەنگی و پۆڵاد شێخ جەنگی و ژمارەیەكی تر لە گیراوانی لالەزاری بۆ یەکەم جار برانە دادگای سلێمانی، بەڵام دانیشتنی دادگا كاتێكی كەمی خایاند و كەسوكاری دەستگیركراوەكان داواكاریی خۆیان بە ئاڤا ڕاگەیاند.
چیرۆكی سەرەكی: نزیكەی شەش مانگ بەسەر ڕووداوەكانی لالەزار و دەستگیكردنی لاهوور شێخ جەنگی، سەرۆكی بەرەی گەل تێپەڕ دەبێت، ئەمڕۆ، دووشەممە، لە دادگای سلێمانی، دادگاییەكە بەڕێوەچوو، كە بەپێی زانیارییەكانی ئاڤا میدیا، دانیشتنەكە 20 خولەكی خایاندووە و ئیفادەی چەند كەسێك خوێندراوەتەوە لەبەردەم دادوەردا.
لێدوانی فەرمی: بورهان ڕەشید گوڵە، سەرۆكی دەستەی پارێزەرانی لاهوور شێخ جەنگی بە ئاڤای وت: لاهور شێخ جەنگی و پۆڵاد شێخ جەنگی و هاوڕێكانیان ئەمڕۆ، هێنرانە دادگای تاوانی 3ـی سلێمانی، بەڵام سكاڵاكارەكان ئامادە نەبوون.
سكاڵاكارەكان: بەپێی وتەی پارێزەرەكە، سكاڵاكارەكان بافڵ تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانین، بەپێی یاسا دەبوو ئامادەبن، كەچی خۆیان و پارێزەرەكانیشیان ئامادەنەبوون.
زانیاری تایبەت: بەپێی زانیارییەكانی ئاڤا، لاهوور شێخ جەنگی، كاتێك هێنراوە بۆ دادگا، كەلەپچەی لەدەست نەبووە و چاكەت و پانتۆڵی لەبەر بووە، هیچ قسەیەكیشی نەكردووە.
بەشێك لە ئامادەبووان: لە ناو هۆڵی دادگا، گەشە حەمەچاوشین، هاوژینی لاهوور شێخ جەنگی و دوو كوڕەكەی ئامادەبوون، بەڵام كچەكەی لە دادگا ئامادە نەبووە.
زانیاری زیاتر: ئاڤا زانیویەتی، كاتێك دایكی و براكانی لە دادگا گەڕاونەتەوە، كچەكەی لاهوور شێخ جەنگی لێی پرسیون كەی باوكم بەردەبێت؟
داواكاریی: كەسوكارەكانی لاهوور شێخ جەنگی دەڵێن پێمانخۆشە و داوامان كردووە دۆسیە یاساییەكە و دادگاییكردنەكەی بگوازرێتەوە بۆ هەولێر.
لێدوانی فەرمی: بورهان ڕەشید گوڵە دەڵێت: لەسەر داوای ئێمە دادگای تەمیز بە نووسراوێك داوای لە دادگای تاوانی سێـی سلێمانی كرد، پرۆسەی دادگاییكردنەكەی بگوازرێتەوە بۆ هەولێر، ئینجا ئەم نووسراوەش خوێنرایەوە، بڕیاردرا كەیسەكە ڕەوانەی دادگای تەمیزی هەرێمی كوردستان بكرێت و لەوێ بڕیار بدرێت لە سلێمانی دادگایی بكرێت یان لە هەولێر.
لێكەوتەكان: پارێزەرەكە دەشڵێت، پرۆسەی دادگاییكردنەكە لە ڕێوشوێنێكی ئەمنی توند بەڕێوەچوو، ژمارەیەكی زۆر لە هێزی ئەمنی ئامادەبوون، دوای دادگاییكردنەكە، لاهور شێخ جەنگی و پۆڵاد شێخ جەنگی بۆ ئاسایشی گشتی گواسترانەوە، تۆمەتبارەكانی دیكەش بۆ زیندانەكانی كانی گۆمە و دژەتیرۆر گواسترانەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان بەفر دەبارێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن




