
ئاڤا نیوز
ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، بەڵێنەکەی جێبەجێ کرد و سێ لقی ئیخوان موسلمینی لە سێ وڵاتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست وەک ڕێکخراوی تیرۆریستی ناساند.
بۆچی گرنگە: ئەم بڕیارە کە سزای توندی دارایی لەگەڵدایە، ئەگەری هەیە کاریگەری لەسەر پەیوەندییەکانی واشنتن لەگەڵ هەریەکە لە قەتەر و تورکیا هەبێت.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتەکانی دەرەوە و گەنجینەی ئەمریکا ڕایانگەیاند، لقەکانی ئیخوان موسلمین لە لوبنان، ئوردن و میسر خراونەتە لیستی تیرۆر، بەو پێیەی مەترسین بۆ سەر بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا.
- وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لقی لوبنانی ئیخوان موسلمینی وەک ڕێکخراوێکی "تیرۆریستی بیانی" ناساند، کە ئەمە توندترین پلەی پۆلێنکردنە و بەپێی یاسا هەر جۆرە هاوکارییەکی دارایی یان ماددی بۆ ئەو گروپە بە تاوان هەژمار دەکرێت.
- هاوکات، وەزارەتی گەنجینە لقەکانی ئوردن و میسری وەک تیرۆریستی جیهانی دەستنیشان کرد، بە تۆمەتی پێشکەشکردنی هاوکاری بۆ بزوتنەوەی حەماس.
هۆکارە زانراوەکان: مارکۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، ئەم بڕیارە سەرەتای هەوڵێکی بەردەوامە بۆ پەکخستنی توندوتیژی و تێکدانی سەقامگیری لەلایەن لقەکانی ئیخوان موسلمین. ئەمریکا هەموو ئامرازەکان بەکاردێنێت بۆ بڕینی سەرچاوە داراییەکانیان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 12 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرەکەی پاكستان بۆ نزیکەی 50 کەس بەرز بووەوە






