
گەڕەکی شێخ مەقسوود لە حەلەب
ئاڤا نیوز
بەڕێوەبەری ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ دەڵێت، ئەوەی لە گەڕەکەکانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفیەی حەلەب ڕوو دەدات، "تاوانی جەنگی تەواوە" و هەر کەسێک پاساو بۆ ئەم کوشتارە بهێنێتەوە هاوبەشی تیرۆرە.
لێدوانی فەرمی: ڕامی عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند، ئەو گوتارانەی لە میدیاکانەوە کورد وەک "کۆچبەر و میوان" نیشان دەدەن، تەنیا چەواشەکارییە بۆ ڕەوایی دان بە ڕاگواستنی زۆرەملێ و پاکتاوی ڕەگەزی کە بە ڕێنمایی ڕاوێژکارە تورکەکان لە دژی پێکهاتەکان ئەنجام دەدرێت.
- ئەحمەد شەرع و حکومەتەکەی خەریکی برەودانن بە تووندڕەویی مەزهەبی و سوود لە فەرماندەی گرووپەکانی وەک سوڵتان موراد، حەمزات و عەمشات وەردەگرن، کە سەرجەمیان لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی بەهۆی تاوانەکانیان لە عەفرین و کەناراوەکان سزادراون.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەڕێوەبەری ڕوانگەکە هۆشداری دا کە بەکارهێنانی دەستەواژەی "پەکەکەی تیرۆریست" تەنیا بیانوویەکە بۆ ئەنجامدانی کۆمەڵکوژیی نوێ، وەک ئەوەی لە سوەیدا و ناوچەکانی دیکە ڕوویدا.
- دووپاتی کردەوە شەرعیەتی نێودەوڵەتی تەنیا بە گرتنەبەری ڕێگەی لێپرسینەوە دەچەسپێت، چونکە ئەم حکومەتە تەنیا خزمەت بە ئەجێندای دەرەکی دەکات و هیچ لۆژیکێکی نیشتمانی لە مامەڵەکانیدا بەرامبەر بە پێکهاتە جیاوازەکانی سووریا نییە.
باکگراوند: ڕۆژی 6ـی ئەم مانگە هێرشی سوپای عەرەبی سووریا بۆسەر گەڕەکە کوردییەکانی حەلەب دەستی پێکرد، دوای پێنج ڕۆژ لە بەرگریی لەلایەن هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی حەلەب ئاگربەستێکی کاتی بۆ گواستنەوەی هاووڵاتییانی مەدەنی و برینداران ڕاگەیێنرا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 10 خولەک لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لوتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- بزنس
- 38 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 18 خولەک لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرەکەی پاكستان بۆ نزیکەی 50 کەس بەرز بووەوە






