هێرشەکان بۆ سەر ناوچەکانی هەسەدە بەردەوامن؛ ڕێڕەوێکیش بۆ گواستنەوەی خەڵک دەکرێتەوە
- هەواڵ
- 15 کانوونی دووەم

هێزەکانی سووریای دیموکرات هەسەدە
ئاڤا نیوز
هێزەکانی سووریای دیموکرات ڕایگەیاند، شەوی ڕابردوو گرووپە چەکدارەکانی سەر بە دیمەشق کارگەی شەکری دێرحافریان لە ڕۆژهەڵاتی حەلەب بە چڕی تۆپباران کرد، بۆ دەرچوونی خەڵکیش لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی هەسەدە، گرووپە چەکدارەکانی سەر بە دیمەشق لە کاتژمێر 9:00ـی ئەمڕۆوە ڕێڕەوێکی مرۆیی دەکەنەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: کاتژمێر 12:48 خولەکی سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ هێزەکانی سووریای دیموکرات – هەسەدە ڕاگەیێنراوێکی بڵاو کردەوە و ئاماژەی بەوەكردووە، کارگەی شەکر لە دێرحافری ڕۆژهەڵاتی حەلەب کەوتە بەرهێرشێکی چڕ و توندی گرووپە چەکدارەکانی سەر بە دیمەشق، بەجۆرێک بەشێک لە هاوەنەکان بەر باڵەخانەی کارگەکە کەوتن، لە ئەنجامیشدا زیانێکی گەورە و خاپووربوونێکی زۆر بەر کارگەکە کەوت.
زانیاریی زیاتر: هەسەدە ئاشكراشی کرد، درۆنی بەیرەقداری تورکی بەشێوەیەکی چڕ و بەردەوام بەسەر ئاسمانی دێرحافر و مەسکەنەدا دەسووڕێنەوە، هاوکات گرووپەکانیش جوڵەی گوماناوی دەکەن و ناوەناوە بە دۆشکە و هاوەن ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی هەسەدە تۆپباران دەکەن.
لەلایەکی دیکەوە: سوپای عەرەبیی سووریاش لە کاتژمێر 9:00ـی بەیانیی ئەمڕۆ پێنجشەممەوە تا کاتژمێر 5:00ـی ئێوارەی ئێوارەی ئەمڕۆ، ڕێڕەوێکی مرۆیی بۆ گواستنەوەی خەڵکی مەدەنی لە ناوچەی مەسکەنە و دێرحافرەوە بەرەو شاری حەلەب دەکاتەوە، وەک ئاماژەیەکی ڕوونی ئامادەکاریش بۆ شەڕ، داوای کرد خەڵک لە پێگەکانی هەسەدە دووربکەنەوە، چونکە هەندێک ڕێکار بۆ ڕووبەڕووبونەوەی ئەو مەترسییانە دەگرێتەبەر کە ئاسایشی خەڵک و ناوچەکەی ئامانج گرتووە.
نەخشەی ڕێڕەوە مرۆییەکە: بریتییە ڕێگای ناسراو بە M15 (ڕێگەی سەرەکیی نێوان دێرحافر و حەلەب)، گوندی حەمیمەش لەنێوان دێرحافر و حەلەب چەقی ڕێڕەوەکە دەبێت، بە گەیشتن بەم گوندە خەڵک دەگاتە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی گرووپە چەکدارەکانی سەر بە دیمەشق.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 7 خولەک لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لوتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- بزنس
- 35 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 59 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 15 خولەک لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 59 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرەکەی پاكستان بۆ نزیکەی 50 کەس بەرز بووەوە






