هۆڵەندا دوای 10 ساڵ داوای لێبوردن لە قوربانییانی حەویجە دەکات

شەیری بکە لە:
هۆڵەندا دوای 10 ساڵ داوای لێبوردن لە قوربانییانی حەویجە دەکات

دیداری ڕێبوار تەها پارێزگاری کەرکووک و ڕوبن بریکلمانس، وەزیری بەرگریی هۆڵەندا

ئاڤا نیوز

هۆڵەندا بە شێوەیەکی فەرمی داوای لێبووردنی ئاراستەی حکومەتی خۆجێیی کەرکووک و کەسوکاری قوربانییانی بۆردوومانەکەی ساڵی 2015ـی حەویجە کرد و بەڵێنی جێبەجێکردنی زنجیرەیەک پڕۆژەی خزمەتگوزاریی لە ناوچەکەدا دا.

چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی پێنجشەممە، ڕوبن بریکلمانس، وەزیری بەرگریی هۆڵەندا، لە کاتی کۆبوونەوەی لەگەڵ ڕێبوار تەها، پارێزگاری کەرکووک بە شێوەیەکی فەرمی داوای لێبووردنی لە حکومەتی خۆجێیی کەرکووک کرد، سەبارەت بەو بۆردومانەی فڕۆکە جەنگییەکانی وڵاتەکەی لە 12ـی حوزەیرانی 2015دا کردیانە سەر قەزای حەویجە.

لێدوانی فەرمی: وەزیری بەرگریی هۆڵەندا لە کۆبوونەوەکەدا ڕایگەیاند: "دان بەوەدا دەنێین کە لە ڕاستکردنەوەی ئەم هەڵەیە زیاتر لە 10 ساڵ دواکەوتین. داوای لێبووردن دەکەین ئەو بۆردوومانە لەسەر بنەمای زانیاریی هەواڵگریی نادروست ئەنجامدرا و بووە هۆی کوژرانی خەڵکی بێتاوان. سەردانەکەمان بۆ داوای لێبووردن و لەنزیکەوە بینینی ئەو ناوچەیەیە کە زیانی پێگەیشتووە."

ئاماژەی بەوە کرد، یاساکانی وڵاتەکەی ڕێگرن لە پێدانی قەرەبووی ماددیی ڕاستەوخۆ بە تاکەکان، بۆیە بڕیار دراوە لە ڕێگەی تیمەکانیانەوە لە بەغدا و هەولێر، پڕۆژەی گشتی بۆ خزمەتی دانیشتووانی حەویجە جێبەجێ بکرێت.

باکگراوند: لە سەرەتای مانگی حوزەیرانی 2015 ـدا، فڕۆکە جەنگییەکانی هۆڵەندا بە مەبەستی تێکشکاندنی کارگەیەکی تەقەمەنی داعش، بۆردوومانی قەزای حەویجەیان کرد، بەڵام بەهۆی هەڵەیەکەوە لانی کەم 70 هاووڵاتی مەدەنی گیانیان لەدەستدا و وێرانکارییەکی گەورە لە قەزاکەدا کەوتەوە. دواتر حکومەتی هۆڵەندا لە ساڵی 2019 بە فەرمی دانی بەوەدا نا کە بە هەڵە خەڵکی مەدەنییان کردووەتە ئامانج.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ