وەزیری بەرگریی هۆڵەندا هێزەکانی وڵاتەکەی لە کوردستان بەسەردەکاتەوە
- هەواڵ
- 15 کانوونی دووەم

کۆبوونەوەی وەزیری بەرگریی هۆڵەندا و بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
وەزیری بەرگریی هۆڵەندا و بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا تاوتوێ دەکەن.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ پێنجشەممە، 15-01-2026، بەمەبەستی بەسەرکردنەوەی هێزەکانیان لە هەرێمی کوردستان، ڕۆبن برێکلمانس، وەزیری بەرگریی هۆڵەندا گەیشتە هەولێر و لەلایەن سەفین موحسین دزەیی، بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتەوە پێشوازیی لێکرا.
بڵاوکراوەی فەرمی: پەڕەی فەرمیی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە بڵاویکردووەتەوە، لە کۆبوونەوەکەدا باس لە گرنگی و بایەخی زیاتر پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و هۆڵەندا کراوە.
سەفین دزەیی سوپاسی هەڵوێستی حکومەتی هۆڵەندای کرد کە لە سەرجەم قۆناغەکاندا پشتگیریی لە هەرێمی کوردستان کردووە، بە تایبەت لە هاوکاریکردنی هێزەکانی پێشمەرگە لە شەڕی دژی تیرۆریستانی داعشدا.
ئەمەش بزانە: لە شەڕی دژی داعشدا، هێزەکانی هۆڵەندا لە چوارچێوەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیدا هاوکاریی سەربازییان پێشکەش بە هەرێمی کوردستان کردووە و زیاتر لە 100 سەربازیان لە هەولێر هەبووە. ئێستا هێزەکانی هۆڵەندا ڕۆڵی ڕاوێژکاری و مەشقپێدانی هێزەکانی پێشمەرگە دەگێڕن و ژمارەیان دیاریکراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 53 خولەک لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرەکەی پاكستان بۆ نزیکەی 50 کەس بەرز بووەوە






