پارتی لە ڕێگەی ئاڤا میدیا وەڵامی چاڵێنجی بافڵ تاڵەبانی و شاسوار عەبدولواحید دەداتەوە

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز

پارتی دیموکراتی کوردستان لەبارەی پێکهێنانی کابینەی نوێ حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی ئاڤاوە وەڵامی بۆ دەستپێشخەرییەکەی بافڵ تاڵەبانی و شاسوار عەبدولواحید نارد و گوتی، ئەوان براوەی یەکەمی هەڵبژاردنن و هیچ لایەنێک ناتوانێت بەبێ پارتی کابینەی نوێی حکومەت پێکبهێنێت.

چیرۆکی سەرەکی: 
شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ ئەمڕۆ پێنجشەممە دوای ئازادبوونی لە زیندان دوای پێنج مانگ، کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ڕێکخست و دەستپێشخەری بۆ یەکێتی، یەکگرتوو، هەڵوێست و کۆمەڵ کرد حکومەت بەبێ پارتی پێکبهێنن و ڕاستەوخۆش بافڵ تاڵەبانی دەستپێشخەرییەکەی قبوڵ کرد، شاسوار عەبدولواحیدیش ئامادەیی دەربڕی پێشوازییان لێ بکات.

لێدوانی فەرمی: لە وەڵامی هەوڵەکەی یەکێتی و نەوەی نوێ، سەرچاوەیەک لە لیژنەی دانوستانکاری پارتی بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: ئێمە براوەی یەکەمی هەڵبژاردنین و زۆرینەی کورسییەکانی پەرلەمان هی ئێمەن، بۆیە هیچ لایەنێک بەبێ ئێمە ناتوانێت حکومەت پێکبهێنێت.

٠ لە گفتوگۆکردن بەردەوامین بۆ پێکهێنانی حکومەتی کوردستان، لەگەڵ یەکێتی هەنگاوی باشمان ناوە بۆ پێکهێنانی حکومەت.

٠ بەپێی ئەنجام و ئیستیحاقی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، دەرگای گفتوگۆمان کراوەیە بۆ هەموو لایەنەکان، پێویستە ڕێز لە دەنگ و متمانەی خەڵکی کوردستان بگیرێت.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: 
بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی هەرێم و ڕاسپاردنی سەرۆکوەزیران، پێویست بە 51 کورسی (50+1) هەیە، پارتی دیموکراتی کوردستان بە تەنیا خاوەنی 39 کورسییە و تەنیا پێویستی بە 12 کورسیی ترە بۆ تەواوکردنی زۆرینە، یەکێتی (23 کورسی) و نەوەی نوێ (15 کورسی) پێکەوە تەنیا 38 کورسییان هەیە؛ واتە تەنانەت بە هاوپەیمانێتیش، نەک هەر ناتوانن حکومەت پێکبهێنن، بەڵکو کورسییەکانیان یەک کورسی لە پارتی کەمترە.





زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ