وەزارەتی كارەبا دوایین هۆشداریی بە هەزاران هاوبەشی پرۆژەی ڕووناکی دەدات

شەیری بکە لە:
وەزارەتی كارەبا دوایین هۆشداریی بە هەزاران هاوبەشی پرۆژەی ڕووناکی دەدات

کارمەندانی کارەبا لەکاتی جێبەجێکردنی پڕۆژەی ڕووناکی

ئاڤا نیوز


وەزارەتی كارەبا دوایین هۆشداریی بە هەزاران هاوبەشانی پرۆژەی ڕووناکی دەدات و ڕایدەگەیێنێت، ئەوانەی قەرزییان لەسەرە پێویستە بە زووترین کات پارە بدەن پێش ئەوەی کارەبایان لەسەر ببڕدرێت.

چیرۆكی سەرەكی: ئەمڕۆ، كورتەنامە بۆ نزیكەی سێ هەزار بەشداربووی پرۆژەی ڕووناكی نێردراوە كە بەشێكیان لەوەتەی مانگی پێنجی ساڵی ڕابردووەوە لە كارەبای 24 كاتژمێری سوودمەندن و تا ئێستا كرێی كارەبایان نەداوە. 

لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەک لە وەزارەتی کارەبا بە ئاڤای وت: "ئەمڕۆ نامە بۆ نزیکەی سێ هەزار بەشداربوو نێردراوە، قەرزی پرۆژەی ڕووناکی چەندین مانگیان لەسەرە، هەیانە حەوت مانگە پارەی نەداوە. ئەگەر نەیدەن کارەباکەیان دەبڕدرێت."


پەیوەست بەم بابەتە:
بەگوێرەی پسوولەی كرێی كارەبای مانگەكانی ڕابردووی بەشێكی زۆری هاوبەشان، بڕێكی زۆر كەمتر لەو پارەیان بۆ گەڕاوەتەوە كە پێشتر وەك كرێی كارەبای مۆلیدە خەرجیان دەكرد، ئەوەش وەك پشتیوانیێكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە لەبەرچاوگرتنی دۆخی بژێوی هاونیشتمانیان.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ