خەونەکەی ترەمپ لە ڕاستی نزیک دەبێتەوە و ڕەنگە نۆبڵی ئاشتیی پێبدرێت
- هەواڵ
- 15 کانوونی دووەم
دۆناڵد ترەمپ و ماریا ماچادۆ
ئاڤا نیوز
دۆناڵد ترەمپ خەریکە یەکێک لە گەورەترین خەونەکانی دەبێتە ڕاستی و خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی وەردەگرێت، خەڵاتەکە لە ڕێگای لیژنەی نۆبڵ نیە بەڵکو وەک سوپاسگوزارییەک لەلایەن سەرکردەی ئۆپۆزیسیۆنی ڤەنزوێلاوە پێی دەدرێت.
چیرۆکی سەرەکی: دۆناڵد ترمپ، سەرۆکی ئەمریکا، کە هەمیشە دەڵێت، زوڵمی لێکراوە و دەبوو لە پای ڕاگرتنی 8 جەنگ لە جیهاندا خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی پێبدرێت، دواجار خەڵاتەکە نزیکە لە دەرگای بدات، بەڵام لە ڕێگای لیژنەی نۆبڵ نیە، بەڵکو وەک دیارییەک لەناو کۆشکی سپی لەلایەن سەرکردەی ئۆپۆزیسیۆنیی ڤەنزوێلا ماریا کۆرینا ماچادۆ، پێی دەدرێت.
ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: ئەو خەڵاتەی کە لێژنەی نۆبڵ، بە ماریا کۆرینا ماچادۆ، سەرکردەی ئۆپۆزسیۆنی ڤەنزوێلایان بەخشی، ئێستا لە ڕێگایە بۆ لای ترەمپ وەک سوپاسگوزارییەک بۆ دەستگیرکرنی نیکۆڵاس مادۆرۆی سەرۆکی ڤەنزوێلا کە 12 ساڵ، سەرۆکایەتی وڵاتەکەی کرد.
ئەوەی پێشبینی دەکرێت: بەگوێرەی زانیارییەکان، بڕیارە ئەمشەو ماچادۆ لە کۆشکی سپی چاوی بە ترەمپ بکەوێت و چاوەڕێ دەکرێت، خەڵاتە نۆبڵەکەی پێشکەش بە دۆناڵد ترەمپ بکات.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ساڵی ڕابردوو، لیژنەی دابەشکردنی خەڵاتی نۆبڵ، ماچادۆی سەرۆکی ئۆپۆزیسیۆنی ڤەنزوێلای خەڵات کرد لە پای کارە ماندوونەناسەکانی لە بەرەوپێشبردنی مافە دیموکراسیەکان بۆ خەڵکی ڤەنزوێلا.
لەلایەکی دیکەوە: پەیمانگای نۆبڵ بۆ ئاشتی ڕاگەیێنراوێکی بڵاوکردوە و ڕایانگەیاند: خەڵاتەکە ناگوازرێتەوە، بەپێی یاساکانی نۆبڵ، خەڵاتەکە تەنها هی ئەو کەسەیە کە ناوی هاتووە و دەستنیشانکراوە.
پەیمانگای نۆبڵ بۆ ئاشتی، دەشڵێت: "ناکرێت خەڵاتەکە ببەخشرێت، بە هیچ شێوەیەک ماریا کۆرینا ماچادۆ بۆی نییە خاوەندارییەتی خەڵاتەکە بداتە کەسێکی تر یان هاوبەشی پێ بکات."
٠ دۆناڵد ترەمپ لە لیستی ئەواندا نییە و نابێت ئەو خەڵاتە بەناوی ئەو بکرێت.
باکگراوند: ڕۆژی 3ـی کانوونی دووەم، دۆناڵد ترەمپ، بە هۆکاری بازرگانییکردن بە ماددە هۆشبەرەکان و هەڕەشەکردن لە ئەمریکا، دەستگیرکردنی نیکۆلاس مادۆرۆی سەرۆکی ڤەنزوێلا و هاوژینەکەی ڕایگەیاند و لە سەرۆکایەتی ڤەنزوێلا دووریخستەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ لە شیرینی خەو ماتۆڕی دوو برا دزرا و لە کاسبی بوون




