
یەکێک لە بۆرییەکانی گواستنەوەی نەوت
ئاڤا نیوز
حکومەتی عێراق لە ترسی پەککەوتنی هەناردەی نەوت بەهۆی ئەگەری داخستنی گەرووی هورمز، پەنا بۆ سەڵتەنەی عومان دەبات و پلانی ڕاکێشانی بۆرییەکی ستراتیژی و دروستکردنی کۆگای گەورەی نەوت جێبەجێ دەکات.
وێنە گەورەکە: هەڵکشانی گرژییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران و ناسەقامگیریی ناوخۆیی تاران، جارێکی دیکە گەرووی هورمزی خستووەتە ژێر هەڕەشەی داخستن. عێراق کە بۆ هەناردەکردنی زۆربەی نەوتەکەی پشت بەم ڕێڕەوە ئاوییە دەبەستێت، دەیەوێت پێش تەقینەوەی بارودۆخەکە، "هێڵێکی دەربازبوون" بۆ داهاتە سەرەکییەکەی بدۆزێتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: پلانە فریاگوزارییەکەی بەغدا لە دوو خاڵی سەرەکی پێکدێت:
بۆریی نەوتی بەسرە-عومان: لێکتێگەیشتن کراوە بۆ ڕاکێشانی بۆرییەکی درێژ کە نەوتی خاو لە کێڵگەکانی باشوورەوە بباتە بەندەرەکانی عومان.
کۆگای ستراتیژی: دروستکردنی تانکیی گەورە بۆ کۆگاکردنی نەوت لە ناوچەکانی دەرەوەی گەرووی هورمز، تاوەکو لە کاتی جەنگدا وەک بنکەیەکی بەبازاڕکردن بەکاربهێنرێن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: گەرووی هورمز گرنگترین شاڕێگەی وزەیە لە جیهاندا: 20%ـی نەوتی جیهانی پێدا تێدەپەڕێت، ڕۆژانە 18 بۆ 19 ملیۆن بەرمیل نەوت لەم دەروازە بچووکەوە دەچێتە بازاڕەکانەوە کە سەرچاوەی سەرەکیی گواستنەوەی گازی شلکراوەی (LNG) قەتەر و ناوچەکەیە.
زانیاریی زیاتر: ئەم پڕۆژەیە پێویستی بە بودجەیەکی زەبەلاح و کاتێکی زۆر هەیە، بەڵام بەغدا دەیەوێت بە خێرایی کار لەسەر ڕێکارە یاسایی و تەکنیکییەکانی بکات تاوەکو لە ئەگەری هەر پەرەسەندنێکی سەربازی لە ساڵی 2026ـدا، بژاردەی جێگرەوەی لەبەردەستدا بێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 10 خولەک لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لوتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- بزنس
- 38 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 18 خولەک لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرەکەی پاكستان بۆ نزیکەی 50 کەس بەرز بووەوە





