حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕێککەوتننامەی هەماهەنگی لەگەڵ ڕێکخراوێکی کۆچ واژۆ دەکات

شەیری بکە لە:
حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕێککەوتننامەی هەماهەنگی لەگەڵ ڕێکخراوێکی کۆچ واژۆ دەکات

دیمەنی کۆبوونەوەی نێوان هەردوولا

ئاڤا نیوز

لە ڤیەننای پایتەختی نەمسا، وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان ڕێککەوتننامەی هەماهەنگی لەگەڵ ڕێکخراوی نێودەوڵەتیی کۆچ واژۆ دەکات؛ ئامانج لێی بەرەنگاربوونەوەی دیاردەی کۆچی نایاسایی و تاوانی بازرگانیکردن بە مرۆڤە، بۆ ئەمەش هەولێر و ڤیەننا هەماهەنگیی ئەمنیی نێوانیان پەرەپێ دەدەن.

چیرۆکی سەرەکی: ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان بە سەردانێکی فەرمی لە ڤیەننای پایتەختی نەمسایە و ژمارەیەک کۆبوونەوەی گرنگی لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە ئەنجام دا، هاوکات لە میانی سەردانەکەیدا ڕێککەوتننامەی هەماهەنگی لەگەڵ ڕێکخراوێکی نێودەوڵەتیی کۆچ واژۆ کرد.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕاگەیەندراوێکی فەرمی بڵاوکردووەتەوە و تێیدا ئاماژەی بەوە کردووە، ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە ڤیەننای پایتەختی وڵاتی نەمسا، ڕێککەوتنی هەماهەنگی لەگەڵ سوسانا ڕاب، بەرپرسی سەنتەری نێودەوڵەتیی پەرەپێدانی سیاسەتی کۆچ (ICMPD) واژۆ کرد.

٠ مەبەست لە ڕێککەوتنەکە، بەهێزکردنی هەماهەنگیی نێوان هەردوولایە لە بوارەکانی بەڕێوەبردنی کۆچ، تێکەڵبوونەوە و بەرزکردنەوەی تواناکان.

لەلایەکی دیکەوە: وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان لەگەڵ گێرهارد کارنەر، وەزیری ناوخۆی حکومەتی نەمسا کۆبووەوە. لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆیان کرد لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لە بوارەکانی ئاسایش، بەرەنگاربوونەوەی تاوانە ڕێکخراوەکان و کۆچی نایاسایی.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: سەنتەری نێودەوڵەتیی پەرەپێدانی سیاسەتی کۆچ، ڕێکخراوێکی تایبەتمەندە بە بواری کۆچ و یەکێکە لەو دامەزراوە نێودەوڵەتییانەی هاوبەشی حکومەتی هەرێمی کوردستانە لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا؛ لە هەرێمی کوردستان چالاکە و خزمەتگوزاری پێشکەش دەکات.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ