پەروەردەی سووریا خوێندنی زمانی کوردی لە قوتابخانە حکومییەکاندا پەسەند دەکات
- هەواڵ
- 17 کانوونی دووەم

چەند قوتابییەک لە یەکێک لە قوتابخانەکانی سووریا
ئاڤا نیوز
وەزیری پەروەردە و فێرکردنی سووریا ڕایدەگەیێنێت، بەپێی مەرسومی ژمارە 13ـی ساڵی 2026 کە لەلایەن سەرۆکایەتیی کۆمارەوە دەرچووە، زمانی کوردی وەک بەشێک لە پڕۆگرامی خوێندن لە قوتابخانە حکومییەکاندا پەسەند کرا.
چیرۆکی سەرەکی: محەممەد عەبدولڕەحمان ترکو، وەزیری پەروەردە و فێرکردنی سووریا ئاماژەی بەوە کرد کە ئەم بڕیارە هەنگاوێکی مێژووییە بۆ چەسپاندنی مافی یەکسانی هاووڵاتیبوون و ڕێزگرتن لە ناسنامەی کولتووری و زمانیی پێکهاتەی کورد وەک بەشێکی ڕەسەنی کۆمەڵگەی سووریا.
زانیاری زیاتر: وەزیری پەروەردەی سووریا جەختی کردەوە کە دەستبەجێ دەست دەکەن بە داڕشتنی ڕێنماییەکان تاوەکو بڕیارەکە بە خێرایی بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە. ئاماژەی بەوە دا کە فرەچەشنیی زمانەکان لە سووریادا سەرچاوەی دەوڵەمەندیی شارستانییە و دەوڵەت پابەندە بە دابینکردنی مافی فێربوون بۆ هەمووان بەبێ جیاکاری.
خاڵە ئەرێنییەکان: ترکو دووپاتی کردەوە کە قوتابخانەکان دەبنە ناوەندی پێکەوەژیان و گەیاندنی پەیامی دادپەروەری. بە گوتەی ناوبراو، خوێندن پردێکی ڕاستەقینەیە بۆ قووڵکردنەوەی ئینتیمای نیشتمانی و پاراستنی یەکپارچەیی خاکی سووریا، بەجۆرێک کە هیچ پێکهاتەیەک هەست بە پەراوێزخستن نەکات و هەمووان لە چوارچێوەی نیشتمانێکی یەکگرتوودا مافە کولتوورییەکانیان پارێزراو بێت.
باکگراوند: دوێنێ هەینی، ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری سووریا فەرمانی ژمارە 13ـی ساڵی 2026 ـی دەرکرد، تێیدا دان بە بەشێکی زۆری ماف و داواکارییەکانی کوردی سووریا دەنێت لەوانەش؛ خوێندن بە کوردی و بە فەرمی ناساندنی زمانی کوردی و جەژنی نەورۆز.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ لە شیرینی خەو ماتۆڕی دوو برا دزرا و لە کاسبی بوون




