بریکاری وەزارەتی بازرگانی: سێ هەزار و 750 کۆمپانیای بیانی لە هەرێمی کوردستان تۆمار کراون

شەیری بکە لە:
بریکاری وەزارەتی بازرگانی: سێ هەزار و 750 کۆمپانیای بیانی لە هەرێمی کوردستان تۆمار کراون

ئاڤا نیوز

بریکاری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی ڕادەگەیەنێت، بە درێژایی کابینەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان 41 هەزار کۆمپانیا تۆمار کراون، کە 31%ـی تۆمارکردنی کۆمپانیاکان لە کابینەی نۆیەمدا بووە.

وێنە گەورەکە: کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پێناو پێشخستنی وەبەرهێنان لە سێکتەرە جۆراوجۆرەکاندا، هانی وەبەرهێنەر و سەرمایەداران دەدات ڕوو لە کەرتی تایبەت بکەن، بۆ ئەمەش کاروباری کۆمپانیاکان و ڕێکارەکانی تۆمارکردنی ئاسان کردووە.

لێدوانی فەرمی: سەروەر کەمال هاواری، بریکاری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ئاڤای وت: "ئێستا حکومەت هەموو ئاسانکارییەک بۆ دامەزراندنی کۆمپانیا دەکات، بە جۆرێک؛ لە ماوەی تەنها 24 کاتژمێردا کۆمپانیای نوێ تۆمار دەکرێت کە پێشتر بەهۆی ڕۆتیناتە کارگێڕییەکانەوە، نزیکەی دوو مانگی دەخایاند."

٠ هاوکات ئاسانکاریی تەواو بۆ کۆمپانیا بیانییەکان دەکرێت بۆ کردنەوەی لقەکانیان لە هەرێمی کوردستان؛ هەر کۆمپانیایەکی بیانی دەتوانێت 100%ـی پشکەکانی لە هەرێمی کوردستان بە ناوی خۆی تۆمار بکات، ئەو هەنگاوەش نزیکەی سێ هەزار و 750 کۆمپانیای بیانی هان داوە کە لە کوردستاندا خۆیان تۆمار بکەن.

زانیاریی زیاتر: بە درێژایی کابینە یەک لە دوای یەکەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، زیاتر لە 41 هەزار کۆمپانیا تۆمار کراون، کە سەرووی 12 هەزار و 500 کۆمپانیا لە ماوەی کابینەی نۆیەمدا تۆمار کراون، واتە 31%ـی کۆی کۆمپانیا تۆمارکراوەکان لە سەردەمی کابینەی نۆیەمدا بووە.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ