شەقڵاوە و گۆمەسپان بە جووتسایدێكی نوێ بەیەكتری دەبەسترێنەوە

شەیری بکە لە:
شەقڵاوە و گۆمەسپان بە جووتسایدێكی نوێ بەیەكتری دەبەسترێنەوە

ڕێگای کۆڕێ - شەقڵاوە، وێنە ئەرشیڤ

ئاڤا نیوز

 ‌
نەخشەسازیی دروستكردنی جووتسایدێكی نوێ‌ لە تەواوبوونە، بە دروستكردنی ئەو جووتسایدە گۆكەسپان بە شەقامی شەقڵاوە دەبەستێتەوە. پارێزگاری هەولێریش دەڵێت، بەتەواوبوونی، ئەو ناوچەیە دەبێتە شوێنێكی گرنگی گەشتیاریی هەولێر.

چیرۆكی سەرەكی: ئێستا ئامادەکاریی دەکرێت بۆ دانان و دیزاینكردنی نەخشەیەك بۆ دروستكردنی جووتسایدێكی نوێ‌ بە مەودای 16 كیلۆمەتر كە ناوچەی گەشتیاریی گۆمەسپان بە ڕێگای سەرەكیی شەقڵاوە بەدیوی هیران دەبەستێتەوە، چەندین پرد و ڕاستكردنەوەشی تێدا دەبێت.

لێدوانی فەرمی: ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر بە ئاڤای ڕاگەیاند، دروستكردنی ئەو جووتسایدە، گرنگییەكی زۆری بۆ ئەو ناوچەیە دەبێت و بۆ گەشتوگوزاریش سوودی لێ‌ دەبیندرێت، بڕیارە دوای وەرزی بارانبارینی ئەمساڵ كارەكانی دەستپێبكات كە لەلایەن كۆمپانیای هێمن گرووپەوە جێبەجێ دەكرێت و تا كۆتایی ئەمساڵ تەواو دەكرێت.

باكگراوند: لە 10ـی ئۆكتۆبەری ساڵی 2024، مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بەردی بناغەی جووتسایدی هەولێر- كۆیەی دانا، هەر لەوكاتەدا رایگەیاند كە ڕێگەی هەولێر - گۆمەسپان دەكەن بە دووساید، لە ئیستەدا سەرجەم كارەكانی رێگایی گۆمەسپان تەواو بووە. جێبەجێكردنی ئەو پڕۆژانەش، بەشێكن لە تۆڕێكی فراوانی هەڵمەتی ڕێگەوبان كە لە چوار ساڵی ڕابردوودا لە هەموو ناوچەكانی كوردستان و بە ڕێنوێنی ڕاستەوخۆی سەرۆكی حكومەت دەستی پێكرد و بەشێكی زۆریان خراونەتە خزمەتەوە و ئەوەشی ماوە لەمساڵدا تەواو دەبن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ