نێچیرڤان بارزانی پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە ماکرۆنەوە پێگەیشت لەبارەی ڕۆژئاوای کوردستان
- هەواڵ
- 17 کانوونی دووەم

ئیمانوێڵ ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا و نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا نيگه‌رانيى قووڵيان به‌رامبه‌ر به ئاڵۆزى و پێکدادانەکانی ئەمدواییانەی سووريا ده‌ربڕى و داوايان كرد هه‌موو لايه‌ك دۆخه‌كه هێور بکەنەوە.
چیرۆکی سەرەکی: دوای نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ شه‌ممە 17-1-2026 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنيى لە ئيمانوێل ماكرۆن، سه‌رۆكى فه‌ره‌نسا پێگه‌يشت؛ دۆخى عێراق، هه‌رێمى كوردستان و ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست تاوتوێ کرا و به‌تايبه‌تىیش پێشهاته‌كانى ئەمدواییەی سووريا.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردەوە، "هه‌ردوولا نيگه‌رانيى قووڵيان به‌رامبه‌ر به ئاڵۆزى و پێکدادانەکان له سووريا ده‌ربڕى و داوايان كرد هه‌موو لايه‌ك دۆخه‌كه هێور بکەنەوە، پشتگيريشيان بۆ ده‌ستبه‌جێ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى گفتوگۆكان بۆ جێبه‌جێكردنى ڕێككه‌وتنى 10ـی ئادارى نێوان هه‌سه‌ده و حكوومه‌تى سووريا ده‌ربڕى و جه‌ختيان له پاراستنى خه‌ڵكى سڤيل كرده‌وه.
- ماكرۆن ستايشى ڕۆڵ و هه‌وڵه‌كانى نێچيرڤان بارزانى کرد بۆ ميانگيرى و هه‌وڵه‌كانى له‌پێناو ئارام كردنه‌وه‌ى دۆخى سووريا و ڕێگه‌گرتن له ئاڵۆزيى زياتر.
- نێچيرڤان بارزانى جەختی کردەوە پێویستە مافه‌كانى گەلی كورد له ده‌ستوورى داهاتووى سووريا جێ‌گير بكرێن، سوپاس و پێزانینی بۆ ڕۆڵ و پشتگيريى ئیمانوێل ماكرۆن و فەرەنسا له‌پێناو نه‌هێشتنى گرژى و ئاڵۆزييه‌كان و پاراستنی سەقامگیریی ناوچەکەدا، دەربڕی.
لەلایەکی دیکە: هاوکات هەر ئەمڕۆ ڕۆژی شەممە 17ی كانوونی دووەمی 2026 لە پیرمام سەرۆك مەسعود بارزانی میوانداریی كۆبوونەوەیەكی گرنگی كرد لەنێوان باڵیۆز تۆماس باراك، نێردەی تایبەتی سەرۆكی ئەمەریكا بۆ كاروباری سووریا و ویندی گرین، كونسوڵی گشتیی ئەمەریكا لە هەولێر و ژەنراڵ كێڤن لامبارت، فەرماندەی هێزەكانی ئەمەریكا لە سووریا و كۆڵۆنێڵ زاكاریا كۆرك و ژەنەڕاڵ مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەكانی سووریای دیموكرات و محەممەد ئیسماعیل، سەرۆكی ئەنەكەسە.
- هەر ئەمڕۆ شەممە بارەگای بارزانی دوای کۆبوونەوەی چوارقۆڵی سەرۆك بارزانی، تۆماس باراك، مەزڵووم عەبدی و سەرۆكی ئەنەكەسە پەیوەست بە - دۆخی سووریا و گرژییەکانی ئەمدواییەی سوپای سووریا و هەسەدە لە حەلەب، دێر حافر و مەسکەنە- بڵاوی کردەوە: لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆك بارزانی جەختی لە بایەخ و گرنگیی دیالۆگ و سەقامگیری و پێكەوەژیان لە سووریای نوێ كردەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان بەفر دەبارێت
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات





